KDC

ئیتالیا: بەهۆی کەمی هێزی کار ،کۆچبەران هەلێکی باشی کارکردنیان پێدەدرێت

بەهۆی کەمی هێزی کار حکومەتی ئیتالیا ڕێککەوتنێک واژوو کردووە ،بە ڕاهێنانی نزیکەی 3000کۆچبەر لە بواری کرێکاری و بیناسازیدا ،بەپێی ڕێککەوتنەکە کۆچبەران و پەنابەران دەگرێتەوە

ئاندریا ئۆرلاند وەزیری کار و سیاسەتی کۆمەڵایەتی ئیتالیا پێشوازی لەواژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی نێوان کۆمپانیای کۆمەڵایەتیەکان و حکومەت کرد بۆ ڕاهێنان و دامەزراندنی 3000 کۆچبەر لە کەرتی بیناسازی ،ئەمەش هەلێکی زێریبە بۆ کۆچبەران و پەنابەران تا دەستبەری مافی مانەوە و نیشتەجێبوون بکەن
ئەو کۆچبەرانەی کە دێن بۆ ئیتالیا دەتوانن سود لەو دەرفەتە وەرگرن ،چونکە لەلایەن حکومەتەوە گرنگیان پێدەدرێت ،دوای مافی پەنابەری و ڕاهێنان هەلی کارییان پێدەدرێت

ڕێککەوتنەکە وەک ئەوەی سایتی مهاجەر نیوز ئاماژەی پێکردووە ،حکومەت خەرجی ڕاهێنانەکان دابین دەکات پرۆسەی ڕاهێنان لە پەیمانگاکان دەبێت ، بە هەماهەنگی لە لایەن فۆرمێدیل، دەزگای نیشتیمانی ڕاهێنانی پیشەیی لە پیشەسازی بیناسازی بەڕێوەدەچێت، هەروەها کارپێکردنی ئەو کەسانە لەگەڵ ئەم کۆمپانیایانەی لەم بوارەدا کار دەکەن. لەکۆتایی خولەکەدا ئەو پەنابەرانەی کەتواناکانی خۆیان سەلماندووە لەکۆمپانیاکانی بیناسازیدا گرێبەستی کارکردنیان پێ دەبەخشرێت

سۆران حەسەن

___

دوێنێ شەو هونەرمەندی ڕاپ، ئەیناری 19 ساڵ تەقەی لێ کرا و کوژرا.

KDC

تورکیا: لە 21گرتوخانەی ئەستەنبول نزیکەی 3608 حاڵەتی پێشلکاری بەرانبەر زیندانیکراوان ئەنجامدراوە

nusar1

سوپای تورکیا خێزانێکی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW