KDC

ئەڵمانیا: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بەناوی یاسایەک نامرۆڤایەتیە

دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لەژێر یاسایەکدا بەردەوامە و، فرانک ڕیچتەر سیاسەتمەداری هەرێمی ساکسۆنی ئەڵمانی، کارەکە بە نامرۆڤانە وێنا دەکات.

فرانک لەڕێی ماڵپەڕێکەوە دەستیکرد بە گەیاندنی دەنگی دیپۆرتکراوەکان، هاوکات ئەوەی پێباشە، ئەو کەسانە دیپۆرت بکرێنەوە، کە مەترسیان
بۆ کۆمەڵگای ئەڵمانیا هەیە.

لە ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی خێرا، یا (بروسکە)هەیە، لێدان لە دەرگای پەنابەران لە نیوەشەودا، یا بەیانیەکی زۆر زوو، بەوپێیەی ئەو پەنابەرانە داواکارییەکانیان ڕەتکراوەتەوە، یا دیپۆرتکردنەوەی کاتی واتەی(Duldung)یان وەرگرتووە، پۆلیس هۆکارێکی باشیان هەیە و پەنابەران لەترسی بەردەوامدا دەژین، لەهەر ساتێکدا پۆلیس بێت بۆ ئەوەی بیانباتە فڕۆکەخانە و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان جێبەجێ بکەن.

فرانک ریچتەر، سیاسەتمەداری ئەڵمانی دەڵێت: “یاسای پەنەبەرانی ئەڵمانیا نامرۆڤانەیە و ناچالاکە، بۆ تیشک خستنە سەر ئەمە، ئەندامی پارتی سەوز ئێس پی دی تەمەن 62 ساڵ و ئەندامی پەرلەمانی ویلایەتی ساکسۆن، دەستیکردووە بە داواکردنی گۆڕانکاری لە یاساکەدا، بەڵام بەشێوەیەکی نادروست لە جیاتی ئەوەی پڕۆژە یاسا پێشکەش بە پەرلەمان بکات، کەچی کەمپەینێک بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوە دەکات.

وەک سایتی کۆچبەر نیوز باسی کردووە، ماڵپەڕەکەی ڕیچتەر بە چیرۆکی خەڵک – خێزان و تاکەکان دەستپێدەکات، کە بە یاسای دیپۆرتکردنەوەی ئەڵمانیا سزادراون.

ڕیچتەر لە دەقێکیدا کە لە سایتەکەدا بڵاوی کردەوە بۆ ناساندنی بیرۆکەکەی، دەڵێت: “ئەوە دەربارەی ئەو کەسانەیە کە کە وڵاتەکانیان ڕایانکردووە و بەرەو ئەڵمانیا هاتوون، چونکە ژیانیان لە مەترسیدایە، هیچ تاوانێکیان نەکردووە، کە بۆ فێربوونی زمانی ئەڵمانی و بەدەستهێنانی کار و، خوێندنی پیشەیی و باڵا لێرەن.

جێی ئاماژەیە، ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە پەنابەران، مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی ئەڵمانیا، دەمێکە دژی جێبەجێکردنی بڕیاری دیپۆرتکردنەوە بوون، بەتایبەت کاتێک دێتە سەر ئەو کەسانەی کە دیپۆرتکردنەوەی کاتی (دۆڵدۆنگ)یان هەیە، لەبری ئەوەی لەترس و دڵەڕاوکێی دیپۆرتکردنەوەدا بژین، کۆمەڵگای مەدەنی پێیوایە کە باشتر وایە یارمەتیان بدرێن بۆ تێکەڵبوون لە کۆمەڵگای ئەڵمانیا و، باشترکردنی ژیانیان، هاوکات ئەڵمانیاش پێویستی زۆری بە پەنابەر و هێزی کار هەیە.

سۆران حەسەن

___

لەسەر راوەستانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی روونکردنەوە دەدرێت

nusar1

ناوەندی واشتن ئاهەنگەخوانکیان بۆ ڕەوەندی کوردستانی ڕێکخست

nusar1

بەوێنە: بەشداربووانی یەکەمین دیداری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

nusar1
KDC

FREE
VIEW