KDC

تورکیا بەپشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژئاوایی سوریا نیشتەجێ بکات

تورکیا بە پشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارە سورییەکان بە دروستکردنی چەندین کۆمەڵگە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، کە بە ناوچەی ئارام ناوی دەبات نیشتەجێ بکات.

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا، بە نیازە 3,5 ملیۆن ئاوارەی سوریا بە زۆر بگەڕێنێتەوە بۆ سوریا، ئەوەش بە پشتیوانی نێودەوڵەتی لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بە دروستکردنی چەندین کۆمەڵگای زۆرەملێ بە ناوی ناوچەی ئارام دروست بکات.

ئامانج لەم پلانە مەترسیدارەی تورکیا ئەوەیە، دوورخستنەوەی ململانێی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە باڵێکی دیکەی پەکەکەن، هەروەها گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەش دەبێت و مەترسیەک بۆ ناوچەکە دەهێنێت، ئەوەش لەژێر پەردەی ئاوارەکان درێژە بە سیاسیەتی تەعریب لە ناوچەکە دەدەن.

جێی ئاماژەیە، تورکیا جێی 3,6 ملیۆن ئاوارەی سوریای کردۆتەوە، لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانەوە داوای گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی سوریا دەکرێت، بەڵام سەرۆکی تورکیا تا پێش ماوەیەک دژی ئەو سیاستە بوو، بەڵام ئێستا بە ناوی ناوچەی ئارام، بەنیازە بە زۆرەملێ ئەو ئاوارانە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا دابمەزرێنێت.

سۆران حەسەن

___

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

دوو کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج

KDC

ڕووسیا:مانۆری سەربازی لەگەڵ بیلاڕووس ئەنجام دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW