KDC

نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارە زۆرە ملێیەکانی جیهان لە 100 ملیۆن کەس تێدەپەڕێت

بەهۆی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکراینا، بۆ یەکەم جار ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە، کە زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە جیهاندا ئاوارە بوون.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، ئەمڕۆ دووشەممە (23ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، زیاتر لە 100 ملیۆن کەس لە ماڵ و حاڵی خۆیان لە سەرتاسەری جیهاندا ئاوارە بوون، هاوکات ئاماژەی بە داتای نوێ کرد، کە لەسەر ئەو توندوتیژی و ناکۆکی و چەوسانەوە و پێشێلکاریانەی بەرانبەر بە مافەکانی مرۆڤ دەکرێن هۆکاری دیکەن.

UNHCR ڕوونیکردەوە کە جەنگ لە ئۆکرانیا یەکێ بووە لەو هۆکارانەی، کە بووە هۆی هەڵهاتنی ملیۆنان کەس، ئەوەشی خستەڕوو کە ناکۆکیە درێژکراوەکان لە شوێنەکانی وەک ئەسیوپیا و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، فاکتەرێکی دیکەی ئەو ژمارە زۆرە بوون.

فلیپۆ گراندی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: “ئەوە تۆمارێکە کە هەرگیز نەدەبوو دیاری بکرێت، دەبێت ئەمە بانگەوازێک بێت بۆ سەرنجدان بۆ چارەسەرکردن و ڕێگرتن لە ئاڵۆزییە وێرانکارەکان و، کۆتایی هێنان بە چەوسانەوە و ئاماژەدان بەو هۆکارە بنەرەتانەی کە خەڵکی بێتاوان ناچار دەکەن لە ماڵ و وڵاتەکانیان هەڵبێن”.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی دانیمارک کۆبوونەوەیان لەگەڵ ناوەندی ئەو وڵاتە ئەنجامدا

KDC

ئەڵمانیا: ناوەندی دوسلدۆرف و کۆمکار بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری سیمینارێکیان سازکرد

nusar1

کوردستانیان لە شاری کۆڵن نەورۆزی سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات ڕێکدەخەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW