KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆپنهاگن بەشداری فستیڤاڵێک دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆپنهاگن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیار درا بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە، بەشداری فستیڤاڵێک بکەن.

لە کۆبوونەوەکەیاندا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە کۆپنهاگن، باسیان لەوەشکرد، کە لە داهاتوودا پەیوەندی بەو سیاسەتمەدارانەی کوردەوە بکەن، کە لە کایە سیاسییەکانی دانیمارکدان، ئەوەش بۆ دروستکردنی لیژنەیەک لەسەر جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباران، کە بەسەر گەلی کوردا هێنراون.

هاوکات پێکهێنانی گرووپێکی تۆپی پێ بە چاودێری گرووپی DANKURD بەسەرپەرشتی موکریان عەزیز بەرپرسی لاوانی ناوەند، کە لە تەمەنی 15 ساڵ تا 25 ساڵ پێکبهێنرێن.

بەشێکی دیکەی پلانەکانیان پەیوەندی کردنە بە کۆمەڵە کوردیەکان، بەو پێیەی کە دەرگای ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی واڵایە بۆ هەموو ئەو کۆمەڵ و کەسانەی، کە ڕێز لە ئاڵای کوردستان دەگرن و پابەندی پەیڕە و پڕۆگرامی ناوەند دەبن.

دواتر باس لەو ڤیستیڤاڵەی لە دانیمارک کرا، کە بڕیارە لە ١٨\٦\٢٠٢٢ لە شاری Rødover و بە سەرپەرشتی ئافرەتێکی کوردی باکوور بە ناوی خاتوو نەجلا دەکرێ، ئەوانیش وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ئەو ڤیستیڤاڵە دەکەن، کە زۆربەی نەتەوە جیا جیاکان بەشداری تێدا دەکەن و، کلتوری خۆیان بە دانیمارك و ئامادەبووان دەناسێنن، ناوەندیش بەمەبەسەتی ناساندنی ناوەندەکە و نەتەوە و کلتوری کورد بە جل و بەرگ و خواردن و هەڵپەڕکێی کوردی بەشدار دەبن.

جێی باسە، بۆ ئەو چالاکیەش، پەیوەندییان بە گرووپی هەڵپەڕکێی کوردی و میوزیکی کوردی باکوور دەکەن، هاوکات باسیان لەخۆ ئامادەکردن بۆ ئەو ڕۆژە کرا، کە بە ڕێكخستنی شوێنەکە و ڕازاندنەوەی بە ئاڵای کوردستان و، هێنانی کەلوپەلی کوردی و دروستکردنی خواردنی کوردەواری ڤیستیڤاڵەکە دەڕازێننەوە.

___

تورکیا چەند کەسێکی ئیتڵاعاتی دەستگیرکردووە کە بە نیازبوون هاووڵاتییەکی ئێرانی بڕفێنن

KDC

ئەڵمانیا: لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا تەرمی نوسەرێکی کورد بەخاکسپێردرا

nusar1

رێکخراوی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان و ھاوکاریەکانی بۆ عێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW