KDC

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: هۆشداری ڕێژەی بەرزی سزای لەسێدارەدان لە جیهان دەدات

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەبارەی ڕێژەی بەرزی سزای لە سێدارەدان، دەڵێ، لەبەرچاوی هەسەرەکەمان مایەی نیگەرانییە، بەتایبەت لە باکووری ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەساڵی 2021 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، کەمبوونی سزای لە سێدارەدان بەهۆی پەتای کۆرۆنا کۆڤید 19، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی سزای لە سێدارەدان لەساڵی 2021 مایەی نیگەرانییە.

سێدارەدانەکان لە سەرتاسەری جیهاندا لەساڵی 2021، وەک ڕێکخراوی نابراو ئاماژەی پێکردووە، وڵاتانی چین و ئێران و میسر و سعودیە و سوریا، ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین ڕێژەی لە سێدارەدانیان هەیە.

ئەمنستی لە ئاماری ساڵانەی سزای لە سێدارەداندا، کە بڵاویکردۆتەوە، ڕایگەیاند، کە کۆی ئەو ڕێژە بەرزەی سزای لە سێدارەدان لە جیهاندا لەساڵی 2021دا ئەنجام دراوە، بە بەراورد بە ژمارەی ساڵی 2020، بەشی زۆری ئەو ژمارەیە لە ئێران تۆمارکراوە.

ئاماری ڕێژەی ئەو کەسانەی لە جیهاندا کە پێشتر لە چین سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، یا لە سێدارەدراون ناگرێتەوە، کە ژمارەکانیان لەلایەن ئەمنستی ئینتەرناشناڵەوە بە هەزاران کەس خەمڵێنراوە، هەروەها لە کۆریای باکوور و ڤێتنام بەشێکی زۆرن، کە مایەی نیگەرانین.
لەمبارەوە ئەنیاس کالامار سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی وتی: “چین و ڤێتنام و کۆریای باکوور بەردەوامن لە شاردنەوەی بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان لە پشت پەردەی نهێنییەوە، بەڵام وەک هەمیشە ئەو کەمەی کە ئێمە دەیزانین جێی نیگەرانییە”.

ڕێکخراوەکە تێبینی بارودۆخی تایبەتی لە بۆرما کردووە، کە دادگا سەربازییەکان ئەرکی دادگایی مەدەنی پێدراوە، لە کاتێکدا مافی تێهەڵچوونەوە لە دژی ئەو سزایانە نییە، نیگەرانییەکان زۆرن لەوبارەوە.

ئێران زۆربەی لە سێدارەدانەکان تۆماریان هەیە، لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، بەلایەنی کەمەوە لە 18 وڵات لەساڵی 2021دا 579 سزای لە سێدارە دراوە، لە ئێران بە لایەنی کەمەوە 314 لە سێدارەدراون، کە لە ماوەی چوار ساڵدا بەرزترین ڕێژەیە، بە بەراورد بە ساڵی 2020 لەسەدا 28 زۆرترە، کە دەکاتە 246 لە سێدارەدان، کە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

سۆران حەسەن

___

پەرلەمانی ھۆڵەندا جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکانی بەفەرمی ناساند

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی هەشتی مارسەوە پەیامێک بڵاودەکاتەوە

KDC

سەرچاوەی سەرەکی ئاوی چیای شنگال وشک دەبێت

KDC
KDC

FREE
VIEW