KDC

دانیمارک بە مۆزەخانەیەکی جیهانی چیرۆک و تراژیدیایی کۆچبەران کۆدەکاتەوە

دانیمارک مۆزەخانەیەکی جیهانی تایبەت بە چیرۆکی و تراژیدیایی کۆچبەران دەکاتەوە ،کەچیرۆکی سەرەتاکانی پەنابەران لەو وڵاتە تائێستا تیادا دەنوسرێتەوە ،هەروەها چیرۆکی 250 پەنابەری ئەڵمانیا کەلە کاتی جەنگی جیهانی دووەم پەنایان بەو وڵاتە بردووە باس دەکات

ئەموو وابڕیارە مۆزەخانەکە لە ڕۆژی 25مانگی شەش بەئامادەبوونی شاژنی دانمارک مارگرێتی دووەم و ڕۆبێرت هابیک جێگری ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، وکۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتوەکان و کۆمسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەروپا و گەورە بەپرسان لە کردنەوەی مۆزەخانەی فلوگت لە ناوچەی ئۆکسبۆل لە نزیک کەناری دەریای دانیمارک بەشداری بکەن

ئەم مۆزەخانەیە وەک سایتی مهاجر نیوز ئاماژەی پێداوە لە شوێنی کامپێکی پێشووی پەنابەران دانراوە کە بۆ 35 هەزار ئاوارە لە کۆی 250هەزار ئەڵمانی کە لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمدا بۆ دەربازبوون لە سوپای سووری سۆڤیەت پەنایان بۆ دانیمارک بردبوو دروستکراوە . دواین پەنابەری کەمپەکە چوار ساڵ پاش کۆتایی جەنگ لەساڵی 1949 بووە

کلاوس کلد جێنسن، بەڕێوبەری مۆزەخانەکە وتی: “لە ڕێگەی مۆزەخانەی فلوگتەوە دەمانەوێت چیرۆکی گەورەترین شەپۆلی پەنابەرێتی دانیمارک بگێڕینەوە کە زۆر کەس لێی بێ ئاگان»

وابڕیارە لە مۆزەخانەکەدا باس لە ژیان و چارەنووسی پەنابەرانی سەرتاسەری جیهان لە ڤێتنام ،چیلی ،بۆسنیا ، سوریا ،ئەفغانستان و تەنانەت ئەو پەنابەرە ئۆکرانییانەی کە بەهۆی جەنگ لە وڵاتەکەیان ئاوارەی دانیمارک بوون پێشکەش بکرێت

سۆران حەسەن

___

یەکەم وێنەی شەبەح لەسەر تاتەقوڕێکی بابلی دەدۆزرێتەوە

KDC

سەرۆک بارزانی : مامەڵەکردن لەگەڵ لێکەوتە خراپەکانی لۆزان تەنیا لەسەر شانی گەلی کوردستان نییە

nusar1

رووسیا: پێویستە تاڵیبان بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات

KDC
KDC

FREE
VIEW