KDC

بۆلگاریا: بۆ ڕێگرتن لە پەڕینەوەی کۆچبەران توندوتیژی و سەگی پۆلیسی بەکاردەهێنێت

بوڵگالیا سنوورەکانی لەگەڵ تورکیا توندتۆڵ کردووە، بەشێوەیەک هەر کۆچبەرێک لە سنووری ئەو وڵاتەوە بێت، تووشی سوکایەتی و توندتیژی و تەنانەت تێبەردانی سەگی پۆلیسی دەبێتەوە، لە کاتێکدا کۆچبەران لەپێناو شوێنێکی ئارام شوێنگە و سەر و ماڵیان جێدەهێڵن.

بەگوێرەی بەڵگە و گەواهیدەرەکان لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا چیرۆکی گرووپی جۆراوجۆری کۆچبەرانی لە شەش مانگدا و لە نێوەندی مانگی 11ی ساڵی 2021 تا کۆتایی مانگی چواری 2022 باسکراوە، چەندین جۆر توندوتیژی بەرانبەر کۆچبەران کراون.

ئەو لێدوانانەی کە ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆیان کردۆتەوە، هەموویان لە خاڵێکدا هاوبەشن، کە کۆچبەران بەشێوەی جۆراوجۆر توندوتیژیان بەرانبەر دەکرێت، پێش ئەوەی پاسەوانی سنوورەکان ئەو کەسانە هەڵخەڵەتێنن و بیانگەڕێننەوە بۆ تورکیا، هیچ دەرفەتێکیشیان بۆ داواکردنی پەنابەرییان پێنادرێت.

بوڵگاریا هەژارترین وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و، ژمارەیەکی زۆر کۆچبەری وەرنەگرتووە، چونکە کۆچبەران تەنیا وەک وێستگەیەکی تێپەڕین بەکاریدەهێنن و، حکومەتی بوڵگاریا کێشەی کۆچبەرانی وەک کێشەیەکی ئاسایشی وڵات دەبینێت.

ماڵپەڕی مهاجرنیوز، چیرۆکی کۆچبەرێکی ئەفغانی 21 ساڵ و لەگەڵ چوار کۆچبەری دیکە دەگێڕێتەوە، کاتێ لە تورکیا بەڕێ دەکەون، دوای شەو و ڕۆژێک ڕۆیشتن
ڕێگایان لێ ون دەبێت، لە گوندێک خۆیان ڕادەستی بنکەیەکی بچوکی پۆلیس دەکەن،
پۆلیسەکان هەموویان جلێکی پڕ ڕەنگی شینیان لەبەردابووە، کۆچبەرەکان لەلایەن پۆلیسەکانەوە لێیان دراوە و، هەرچییەکیان پێبووە لێیان سەندراوە، دواتر بردوویانن بۆ سەر سنووری تەلبەندی نێوان بوڵگاریا و تورکیا، لەوکاتەدا ناچاریان کردوون بە جل و بەرگی نیمچە ڕووت و بێ پێڵاو بیانکەنە ئەودیو سنوور، هاوکات پۆلیس لووتی یەکێکیانی گرتووە و زۆر بە خراپی لە دەمووچاویانداوە، کە بەشێوەیەکی کاتی چاوێکی بینینی لە دەست دەدات.
هەروەهاپۆلیسەکە پاڵیانپێوەناون بۆ ناو چاڵێک و دەستی هەندێکیان شکاوە .

هەروەها ئاژانسی هەواڵی تورکیا ئاناتۆلیا، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە دەستەڵاتدارانی تورکیا لە ویلایەتی (کارگلار ئەلی)، چوار کۆچبەر (سێ فەلەستینی و مەغریب)یان بردۆتە نەخۆشخانە، دوای ئەوەی لە سنووری بوڵگاریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لێیان دراوە.

مانگی نیسانی ڕابردووش سەرچاوەیەکی ئەمنی تورکیا ڕایگەیاند، نزیکەی 84 کۆچبەری نایاسایی لە بوڵگاریاوە بەنیوە ڕووتکراوەیی بۆ سنووری تورکیا دیپۆرتکراونەتەوە، دوای ئەوەی سوکایەتی و توندوتیژەیەکی زۆریشیان پێکراوە.

میشێل ڕاندهاوا، بەرپرسی مافی پەنابەری و کۆچبەران لە هیومان ڕایتس ۆچ، داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات، کە دڵنیایان کاتەوە و دەستبەجێ ئەو کارە نایاسایی و نامرۆڤانەی لە سنوورەکانی خۆی ڕابگرێت و، ڕێگە بە کۆچبەران بدرێت و ڕێککارەکانی پەنەبەرییان بۆ دابین بکرێت.

هەروەها کۆمەڵەی مافی مرۆڤ داوا دەکات، کە سزای ئەو بەرپرسانەی دەستدرێژی دەکەنە سەر کۆچبەران بدرێت و، دڵنیابن لە مامەڵەکردنێکی دادپەروەرانە و دابینکردنی ڕێوشوێنی پەنابەری بۆ هەموو ئەو کەسانەی داوا پێشکەش دەکەن.

دامەزراوە ئەوروپییەکان داوای هەنگاوی دەستبەجێ دەکەن بۆ دانانی میکانیزمێکی بێلانی سەربەخۆ بۆ سنووری نێوان بوڵگاریا و تورکیا، ئەوەش بۆ چاودێریکردن و راپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەسەر سنوور، دەبێت لە ناوخۆدا لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەو ڕاپۆرتانە بکات بۆ ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی نایاسایی کۆچبەران و، دابینکردنی دڵنیایی زیاتر دەربارەی لێکۆڵینەوەکان، بەوەی دەرئەنجامێکی باشی هەبێت.

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لێکۆڵینەوە لە مردنی ئەو عێراقییانە کرد، کە لە سنووری بوڵگاریا و تورکیا لە ساڵی 2015 و، مانگی دووی ساڵی 2022 دا روویاندا، دەکات، فیلیپۆ گراندی بەرپرس کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕایگەیاند، بێزاری هەستێکی ناخۆشە، کە هەڕەشە، تۆقاندن، توندوتیژی و سوکایەتیکردن بەو کۆچبەرانەی لە سنووری ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت و، کۆچبەران دیپۆرت دەکرێنەوە.

جێی ئاماژەیە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیتەی هلسنکی بوڵگاری، لە کۆتایی ساڵی2021 دا، 2513 چالاکی لە سنوورەکانی بوڵگاریا دژ بە کۆچبەران کراوە، کە نزیکەی 44 هەزار کۆچبەری گرتۆتەوە.

سۆران حەسەن

___

پەیامی سەرخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەسوکاری عومەر چاوشین

nusar1

150ڕێکخراوی ناحکومی داوای ڕاگرتنی دروستکردنی دیواری نێوان پۆلۆنیا وبیلاڕووس دەکەن

nusar1

تەنها چیاکان دۆستمانن لە چیاکانی کوردستانەوە ھەتا دارستانەکانی فینلەند

KDC
KDC

FREE
VIEW