هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی سنووری یۆنان و تورکیا زیادیان کرد و رێگریش لە 40 هەزار کۆچبەر کراوە
لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا، دەستەڵاتدارانی یۆنان ڕێگریان لە 40 هەزار کۆچبەر کردووە، کە لەڕێگەی سنووری ئیڤرۆسەوە بچنە ئەو وڵاتە و، دەستەڵاتداران سوورن لەسەر ڕێگریکردن لە هەوڵدان بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران.
لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ پەڕینەوە لە تورکیا بۆ یۆنان لەڕێگەی ڕووباری ئیڤرۆسەوە لە زیادبووندایە، دواتر بەدوای توندکردنی کۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەکاندایە بۆ ئەوەی ڕێگە لە کۆچبەران بگرن بچنە ناو یۆنانەوە.
بەگوێرەی وتەی تاکیس تیۆدۆریکۆس وەزیری پاراستنی مەدەنی، لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی 2022دا، پۆلیسی سنوورەکە رێگریان لە 40,000 کۆچبەر کردووە کە بە نایاسایی بچنە ناو وڵاتەکەی.
کۆنتڕۆڵە توندەکانی سنووری
هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی سنوورە وشکانییەکان بەتایبەتی لە هەفتەکانی ڕابردوودا زیادیان کردووە، بەتایبەتی کە ئاستی ئاوی ڕووباری ئیڤرۆس لەم کاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە، ئەمەش ئاسانکاری بۆ پەڕینەوە دەکات. کۆچبەران ئێستا پشت بەم ڕێگایە دەبەستن بۆ خۆلادان لە کۆنترۆڵکردنی توندی دوورگەکانی ئیجە، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی ئەو ڕاپۆرتانەی کە پاسەوانی کەناری یۆنان بەلەمەکانی کۆچبەرانی گرت و بە زۆر ناردنیانەوە ئاوی تورکیا.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کۆچبەرانەی هەوڵ دەدەن لە ڕووباری ئیڤرۆس بپەڕنەوە، ئێستا هەمان کرداریان لەو ناوچەیەیە، لەگەڵ ئەوەی چەندین راپۆرت بە بەڵگەنامەی پاسەوانانی سنووری یۆنان بە توندوتیژی و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆچبەران و گەڕاندنەوەیان بۆ ئاوەکانی تورکیا، یا بەجێهێشتنیان لە دوورگە بچووکەکانی ناوڕووبارەکە بێ هیچ هاوکاری و پشتیوانییەک، دەستەڵاتداران ڕێگری لە ڕێکخراوەکان و میدیاکان دەکەن بچنە ناو سنووری ئیڤرۆس لەگەڵ تورکیا، بەوپێیەی بە شوێنێکی سەربازی پۆلێنیان کردووە.
بۆ ئەوەی هەوڵەکان لەڕێگەی ئیڤرۆسەوە کۆچ بکەن، حکومەتی یۆنان بڕیاریدا لە 1ی ئایاردا ژمارەی پاسەوانەکانی بە نزیکەیی 250 پاسەوان زیاد بکات، بەتایبەتی لە دەوروبەری ئەلێکساندرۆپۆلی، ناتیس مێتاراکیس وەزیری کۆچ و کۆچبەران وتی، کە پەرژینی سنووری 35 کیلۆمەتری ئێستا درێژ دەکرێتەوە بۆ 80 کیلۆمەتری دیکە، لە هەوڵێکدا بۆ بەهێزکردنی چاودێریکردنی ئەو خاڵانەی کۆچبەران بەپێی خۆیان تێدەپەڕن دوای پەڕینەوەی ڕووبارەکە بۆ دەستگیرکردنیان.
لەساڵی 2021دا، بۆ یەکەم جار، خەڵکێکی زیاتر گەیشتوونەتە یۆنان لەو سنوورە وشکانیانە، وەک ئەوانەی لەڕێگەی دەریاوە دەگەنە دوورگەکانی یۆنان. نزیکەی 4800 کەس چوونە ناو یۆنانەوە لە ناوچەی ئێڤرۆس، کە 53٪ ی کۆی گەشتەکانن.
لەنێوان سەرەتای ساڵ و ئایاردا، نزیکەی 1000 کۆچبەر سەرکەوتوو بوون لە چوونە ناو خاکی یۆنانەوە بە درێژایی سنووری وشکانی.
51 کۆچبەر لە ئیڤرۆس گیانیان لەدەستداوە
ڕێکخراوە مرۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستەڵاتدارانی یۆنان بە “سیستماتیک” کۆچبەران بە بەلەمی بچوک لەناو ئاوەکانی تورکیا لە دوورگەکانی ناوەڕاستی ڕووبارەکە بەجێیان دەهێڵن و، کۆچبەران ناچار دەکەن چەند ڕۆژێک بێ هیچ پشتیوانییەک بمێننەوە.
ئەو ئەندامەی تۆڕی چاودێری، توندوتیژییە سنوورییەکانی BVMN، ڕەتی کردەوە ناوی ئاشکرا بکرێت و وتی: “لەکاتی پەڕینەوەی سنوور لەگەڵ تورکیا، خەڵک ڕووبەڕووی جۆرەها توندوتیژی جەستەیی بوونەتەوە و زۆرجار دەستەڵاتدارانی یۆنان ناچاریان دەکەن بگەڕێنەوە تورکیا.
لە هەندێک حاڵەتدا پاسەوانانی سنووری تورکیا بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەران و گەڕاندنەوەیان بۆ تورکیا دەستتێوەردان دەکەن.
بە لەبەرچاوگرتن لە دۆخی مەترسیداری گواستنەوە و ڕۆژانی درێژ کە کۆچبەران دەبێت لە دارستانەکاندا بڕۆن بۆ دوورکەوتنەوە لە سنوورەکە و، دەستەبەرکردنی دەرفەتێک بۆ دابینکردنی پەناهەندەیی، هەندێکیش ڕووبەڕووی ڕووداوی هەڕەشەی مەرگ بوونەتەوە، پاڤلیس پاڤلیدیس، پزیشکی دادی یۆنانی بۆ هەواڵی کۆچبەری پشتڕاست کردەوە، کە 51 کۆچبەر لە هەرێمی ئێڤرۆس گیانیان لەدەستداوە.
زۆربەی مردنەکان روودەدەن، یا بەهۆی نوقمبوونیان لە ڕووبارەکە، یان بەهۆی ئەوەی کە خەڵک تووشی دابەزینی پلەی گەرمی زۆر بوون.