KDC

دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کوردلە بەریتانیا ڕاگیراوە

وابڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەک کە هەڵگری 30 پەنابەر لە بەریتانیاوە بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە، بەڵام دەستەڵاتداران فەرمانی هەڵپەساردنی گەشەکەیان ڕاگەیاند، ئەوەش لە کاتێکدا بوو، کە فڕۆکەکە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش گەشتەکەی هەڵوەشێنرایەوە.

هەرچەندە بەریتانیا عێراق بە دەوڵەتێکی نائارامی داناوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بە ناوچەیەکی ئارام دەزانێت بۆ ئەوەی دیپۆرتیان بکاتەوە.

دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا بە فڕۆکەیەک نزیکەی 30 پەنابەری عێراقی لەڕێی فڕۆکاخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دیپۆرت بکاتەوە، بەڵام تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش یەکەم گەشت، کە بڕیاربوو ڕۆژی سێشەممە 31ی ئایار بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر بفڕێت ڕاگیرا و، دەستەڵاتدارانی بەیتانیا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەوە ڕانەگەیاندووە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی نووسویەتی، کە لەوانەیە ڕاگرتنی گەشتەکە بەهۆی سەلامەتی و نائارامی ناوچەکە بێت، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا هیچ لێدوانەکی لەوبارەوە بڵاونەکردۆتەوە.

جێی ئاماژەیە، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بە ڕەزامەندی و ڕێککەوتنی دوولایەن دەبێت و، هیچ گەڕانەوەیەکی زۆرە ملێ جێبەجێ ناکرێت، هەرچەندە حکومەتی عێراق تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەوبارەوە بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا دیپۆرتکردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی ڕەتکردۆتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا، ئاماژەی بەوەداوە هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە رێککەوتنێکی لەگەل بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ نییە، هاوکات به‌ڕوونی ده‌ڵێن کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ، بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و، هیچ رێککه‌وتنێکیش له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌کراوه، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە.

سۆران حەسەن

___

یۆنان: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کورد دەکات

nusar1

ئەڵمانیا : شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەشێک لە کوردانی شاری ڕاینە کۆبوونەوە

nusar1

تاڵیبان سەربەخۆیی رادەگەیەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW