KDC

ئیتاڵیا لە بەرامبەر پێشبینی لێشاوی کۆچبەران ،داوای دووبارە دابەشکردنەوەی پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

حکومەتی ئیتالیا بەهۆی گۆڕانکاری جیۆپۆلەتیکی لە بارەی وشکەساڵی و گرانی و قەیرانی خۆراک و، شەڕی بەردەوامی ئۆکرانیا، پێشبینی لێشاوێکی دیکەی کۆچبەران دەکات، هاوکات داوای دووبارە دابەشکردنەوەی کۆچبەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات.

لوسیانا لامۆرگیزی وەزیری ناوخۆی ئیتالیا، پێشبینی دەکات، کە ئەمساڵ بەهۆی بارودۆخی ئاڵۆزی جیۆپۆلەتیکی هەندێ وڵات و، قەیرانی خۆراک کە بەهۆی بەردەوامی شەڕی ڕووسیا لە ئۆکراینا، لێشاوێکی دیکەی کۆچبەران روو لە وڵاتانی ئیتالیا و ئەڵمانیا و فەرەنسا بکەن، بۆیە داوای هاوکاری زیاتری ئەوروپا و میکانیزمێک بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی کۆچبەران لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

لوسیانا لامۆرگیزی، وەزیری ناوخۆی ئیتالیا وتی: “ئەوە ڕاستییە کە جیهان لە ئاڵۆزیدایە، تەنیا دەربارەی ئیتالیا نییە”، دوای بەشداریکردن لە لیژنەیەکی هەرێمی بۆ داواکاری گشتی و ئاسایش لە شاری ڕیجیۆ کالابریای باشووری ئیتالیا، سەبارەت بە پێشبینییەکانی گەیشتنی کۆچبەرانی نوێ بۆ هەندێ وڵاتی ئەوروپا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنانەوانی ڕایگەیاند، کەس ناتوانێت بڵێت چەند کۆچبەر بۆ وڵاتانی ئەوروپا دێن، بەڵام بە دڵنیاییەوە پێشبینی لێشاوێکی دیکەی کۆچبەران دەکەن، کاتێ دۆخی جیۆپۆلەتیکی و بەردەوامی شەڕ و قەیرانی خۆراک هەن، چاوەڕوانی ژمارەی زیاتر لەساڵی ڕابردوو دەکەن.

وەزیری ناخۆی ئیتاڵیا، لە درێژەی وتەکانیدا، باسی گرینگی ئەوروپا و ڕۆڵ بینیی بەرامبەر کۆچبەران کرد و وتی: “هەرگیز ماندوو نابم لە دووبارەکردنەوەی ئەمە، هەروەها کۆتایی هەفتەیەش لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ناوەڕاست بۆ پەرەپێدانی ستراتیژییەکی هاوبەش، بۆ پێشکەشکردنی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی ئەوروپا دەبین”.

لەکۆتایی کۆنگرە ڕۆژنانەوانیەکەی لامۆرگیزی، داوای هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی کۆچبەرانی کرد، کە بۆ ماوەیەکی زۆر چەقی بەستووە، چونکە دوو چەمک هەیە کە دەبوو هاوکاربن، واتە چەمکی بەرپرسیاریەتی و چەمکی هاوسۆزی، کە لەلایەن 27 دەوڵەتی ئەندامەوە قبووڵ نەکرابوون، لە ئێستادا پێشبینییەکان بۆ زۆربوونی کۆچبەران هەیە و بۆیە داوای دووبارە دابەشکردنەوەی کۆچبەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن.

سۆران حەسەن

___

یەکێتی ئەوروپا لە بارەی کۆمەڵە سزای شەشەم دژ بە ڕوسیا کۆدەبێتەوە

nusar1

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی میونشن دەکات

nusar1

ئەلجەبری: کوڕی سەلمان گوتی کە ویستویەتی ساڵی 2014 شا عەبدوڵا تیرۆر بکات

KDC
KDC

FREE
VIEW