KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و بەرێوەبەری گشتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا

بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، بەڕێوەبەری گشتی فارمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ، سەردانی ئۆفیسی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی کرد و، پێشوازیان لێکران.

هەریەکە لە بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، تاڤگە عومەر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ، سەردانی ئۆفیسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانیان لە هەولێر کرد و، لەلایەن تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانییەوە پێشوازیان لێکرا و کۆبوونەوەیەکی گرینگیان ئەنجامدا.

جێی باسە، لەمیانەی گفتوگۆکاندا، تیشک خرایە سەر ئەو کار و پڕۆژانەی، کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کە دەیانەوێت کار لەسەر ئەنفال و جینۆساید و کیمیاباران و پاکتاوی رەگەزی لەهەموو پارچەکانی کوردستان بکەن، ئەوەش بە هەماهەنگی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەبێت، هاوکات بە وردی میکانیزم و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و هەماهەنگی نێوانیشیان داڕێژرا و بڕیار درا، کە ئەو دۆسیانەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەی کردوون، بە هاوکاری نێوانیان کاریان لەسەر بکرێت

___

سنە: ئافرەتێکی بەتەمەن و کوڕەکەی لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون 

KDC

چین : ١٠٠هەزار ڤاکسینی سینۆفارم ڕەوانەی هەرێم دەکات

KDC

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC
KDC

FREE
VIEW