KDC

ئەحمەد کایا رۆحێکی یاخی

ئەحمەد کایا لە ٢٨ ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٥٧ لە شاری مەلەدی باکوری کوردستان لەدایک بووە کایا پێنجەم منالی خێزانەکەیان بووە باوکی کورد دایک تورک بووە خۆیان لەئەسڵ خەڵکی سەمسور بوون بەڵام بۆئیش وکار باوکی رووی کردۆتە مەلەدی ٠
لەتەمەنی شەش ساڵیەوە خەریکی مۆسیقابوە ماوەیەک لە ئەستەمبوڵ کاری شۆڤێری پاس و تەکسیشی کردوە پاشان کاتێک لەخوێندنگەش دەگەرایەوە لەدوکانێکی فرۆشتنی قەوان و کاسێتدا کاری دەکرد کایە لەمناڵیەوە ڕۆحی یاخی هەبوو لەتەمەنی ١٦ساڵی لەسەر چاپکردنی لاڤیتەی نایاسای گیراوە پاشان دەچێت بۆلای کەسایەتی بەناو بانگی تورکیا رووحی سو لەزانکۆی بۆغاز ئیچی بۆئەوەی گوێ لەژەنینی سازەکەی بگرێ کاتێک کایە دەست بەژەنین دەکا دوای ماوەیەک سازەکەی لێ وەردەگرێت دەڵێ :ساز نابێ بەشێوەیەک بژەنرێ وەک ئەوەی سواری ئەسپ ببی بەڵکو دەبێت بەنەرمی بژەنرێ ٠
لەساڵی ١٩٨٥ یەکەم ئەلبومی خۆی بەناوی مەگری کۆرپەکەم بڵاو دەکاتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوەڕۆکی شعرەکانی شۆڕشگێڕانه بووە هیچ دەزگایەکی هونەری ئامادەنەبوو هاوکاری بکات بەڵام بەهاوکاری دۆستەکانی یەکەمین ئەلبومی خۆی بڵاوکردەوە پاشان حکومەتی تورکیا ئەلبومەکەی کایا قەدەغە دەکەن٠
کایا لەساڵی ١٩٨٥ لەگەل گوڵتەن هاوسەرگیری دەکات کە گوڵتەن بەناوبانگ بوون بە خەیاڵئۆغڵۆ کەبرای گوڵتەن ناوی یوسف خەیاڵئۆغڵۆ زۆریک لەگۆرانیەکانی کایا لەهۆنراوەی ئەون وەلەساڵی ١٩٨٦ ئەلبومی کاتێک دێ بڵاودەکاتەوە وە لەساڵی ١٩٩٩ دەبێتە براوەی خەڵاتی ڕێکخراوی ڕۆژنامەنوسانی چاپی تابلۆید وباشترین گۆرانیبیژی ساڵ دەڵێت : من گۆرانیەکی کوردیم لەناو ئەلبومەتازەکەم داناوە چونکە من بە ڕەچەڵەک کوردم گومانم نیە گەلێ کۆمپانیای مۆسیقا حەزدەکەن ئەلبومە تازەکەم بڵاوبکەنەوە لە م کاتەدا چەند هونەرمەندێکی تورک هێرش دەکەنەسەری و هاواریان دەکرد :خائین بڕۆ دەرێ٠
پاشان دادگا ی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا لە ٣٠ نیسان بەتۆمەتی خیانەت بەنیشتیمان درایە پاڵ کایا بەڵام تورکە توندرەوەکان داوای لە سێدارەدانی کایەیەیان دەکرد بەڵام کایا چوو بۆ ئەورپا دادگا بەبێ ئامادەبونی کایا حکومی ١٠ساڵ زیندانی بۆ دەرکرد
لە ١٦ نۆڤەمبەری ٢٠٠٠ لەکاتی خۆئامادەکردن بۆ کۆنسێرت لەپاریس لەشوێنی حەوانەوەی خۆی کۆچی دوایی دەکات لە گۆڕستانی ناوداری پاریس پیرلاشیز بەخاک دەسپێرێ
پاشان گولتەن هاوسەری کایا ئەلبومە تەواو نەکراوەکەی کە بەناوی گوێ بگرە وڵاتە خۆشەویستەکەم بڵاودەکاتەوە
ئەلبومەکانی کایا
ئەلبومی مەگری کۆرپەکەم لە ساڵی ١٩٨٥
ئەلبومی تێکئاڵان بەئازار لەساڵی ١٩٨٥
ئەلبومی ئاوازی شەبەق لەساڵی ١٩٨٦
ئەلبومی کاتێ دێ لەساڵی ١٩٨٦
ئەلبومی دیموکراتی ماندوو لە ساڵی ١٩٨٧
ئەلبومی سەربەرز دەکەمەوە لە ساڵی ١٩٨٨
ئەلبومی خوێندنەوە لەساڵی ١٩٨٩
ئەلبومی خویندنەوە ٢ لەساڵی ١٩٩٠
ئەلبومی توشی بەڵابووم لەساڵی ١٩٩١
ئەلبومی بەرم مەکەوە ئەسوتێی لەساڵی ١٩٩٢
ئەلبومی ناجێگیر لەساڵی ١٩٩٣
ئەلبومی گۆرانیەکانم بۆ شاخەکانە لەساڵی ١٩٩٤
ئەلبومی ئەستێرە ومانگاشەو لەساڵی ١٩٩٦
ئەلبومی بەرامبەر دۆست ودوژمن لەساڵی ١٩٩٨
ئەو ئەلبومانەی دوای مردنی بڵاوکرانەوە
ئەلبومی خوات لەگەڵ چاوەکەم لەساڵی ٢٠٠١
ئەلبومی تۆزێکیش تۆبگری لەساڵی ٢٠٠٣
ئەلبومی باداواکەم بمێنێ لەساڵی ٢٠٠٥
ئەلبومی فرمێسکەکانم بونە هەزارساڵە لەساڵی ٢٠٠٦
ئەلبومی بابائەرۆتەنهام لەساڵی ٢٠١٢
دەستم بەرزە بۆ نزا گوێم قوڵاغە بۆ چرپە
بیری مردن دەکەم دایە ….
لە کاتێکدا شێتانە شەیدای ژیان بووم
مەگەڕێ بۆمن ، مەگەڕێ دایە
چیدی لە دەرگاکە ناوم مەپرسە
ئەستێرە کەوتونەتە پرچت
هەڵیان مەکێشە دایە ، مەگری
ئازاری ژیان هەڵواسراوە بە ملمدا کەچی
بەتامی گۆرانی
دەموویست بژیم
ئامادەکردن و نوسینی
علی جمال

___

نرخی یاریزانەکان لە 2021 دا

nusar1

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە ڕاهێنەری وەرزشی بژار ڕواندزی دەکات

nusar1

پیرۆزبایی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

KDC
KDC

FREE
VIEW