KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد و، لەلایەن سەرۆک و چەند ئەندامێکی یەکێتییەکەوە پێشوازیان لێکرا.

هەریەکە لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و مەمێ مەمۆ بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-رووسیا و، ئیسماعیل کوردە ئەندامی لیژنەی چاودێری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانیان کرد و، لەلایەن جەمال قاسم سەرۆکی یەکێتییەکە و، نیعمەت عەبدوڵا و، کاردۆ گەڵاڵی و، ئەندازیار عەبدولڕەحمان، ئەندامانی یەکێتییەکەوە پێشوازیان لێکرا.

جێی باسە، لەمیانەی سەردانەکەدا، باس لە کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کرا، کە ئەنجامی داون، هاوکات ئەو کار و پڕۆژانەی، کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەتایبەت لەسەر ئەنفال و جینۆساید و کیمیاباران و پاکتاوی رەگەزی لەهەموو پارچەکانی کوردستان لەلایەن رژێمەکانەوە کراون، کاریان لەسەر بکەن، ئەوەش لە پێناو بە جینۆساید ناساندنیان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەشەوە، ئەوەش بە هەماهەنگی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان و، بە وردی میکانیزم و چۆنیەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان تاوتوێ کران، دواجار یەکێتی پەرلەمانتاران ئامادەیی خۆیان بۆ هەر کارێک لەو بوارەدا و لە پێناو خزمەتکردن بە دۆزی گەلی کوردستان نیشاندا و، خۆشحاڵ بوون بە دامەزراندنی وەها ناوەندێک.

___

کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا

nusar1

وێبینارێك سەبارەت بە جینوساید بەرانبەر بە کورد

nusar1

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC
KDC

FREE
VIEW