KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی -دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا، کۆمەڵەی هونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند، ئەوەش بەمەبەستی کۆکردنەوەی هونەرمەندە کوردەکانی ئەو وڵاتە لەژێر چەتری ناوەندەکە، لەپێناو یەکخستنیان تا بتوانن پێکەوە کاری باشتر لە پێناو خزمەتی زیاتر بە هونەری کوردی بکەن.

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، ناوەندی ئەڵمانیا بە کۆکردنەوەی چەندین هونەرمەندی پارچەجیاوازەکانی کوردستان، کۆمەڵەیەکیان لەژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیدا بۆ دامەزراندن، ئەوەش لەپێناو یەکترناسینی هونەرمەندانی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە و کۆکردنەوەیان لەژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، تا بتوانن لە رێی کۆمەڵەکەیانەوە زیاتر خزمەت بە بواری هونەری کوردی بکەن و فەرهەنگ و کەلتوری رەسەنی کوردی پیشانی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بدەن.

جێی باسە، پێشنیاریش کرا، کە لیژنەیەک بۆ کارکردن لەسەر هەماهەنگی نێوان ئەو هونەرمەندانەی لە ئەڵمانیا دەژین، پێک بێت.

___

ئەمەریکا و ئەوروپا ئامادەکاری بۆ کۆمەڵە سزایەکی نوێ بۆ سەر ڕووسیا دەکەن

nusar1

کەشتی پێنجەمی ئەمەریکا گەیشتە دەریای سوور

KDC

ئێراق هەوڵی کڕینی موشەکی 500s دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW