KDC

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەلایەن هێمن هەورامییەوە پێشوازییان لێکرا و، لەسەر کار و پڕۆژەکانیان گفتوگۆیان لەگەڵدا کرد.

شاندێکی باڵای کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ، سەلام کوردە ئەندامی لیژنەی چاودێری کۆنفدراسیۆن و مەمێ مەمۆیی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-رووسیا، سەردانی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد.

شاندی باڵای کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی، پوختەیەکیان لەسەر کاروچالاکییەکانیان، کە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجام داون، بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان خستەڕوو، هاوکات ڕاشیانگەیاند کە ئامانجیان خزمەتکردنە بە دۆزی ڕەوای کوردستان و، برەودانی پەیوەندییەکانییانە لەگەڵ سەرجەم وڵاتان، خۆشحاڵی خۆشیان بۆ پێشوازییەکی هێمن هەورامی دەربڕی.

دواتریش، هێمن هەورامی، وێڕای دەستخۆشی لە کاروچالاکی و هەنگاوەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، جەختی لە کارکردنیان بە ئاڕاستەی کوردستانییانە بۆ ناساندنی پرسە نیشتیمانییەکان کردەوە، ئەوەش بۆ خزمەتکردن و ناساندنی زیاتری دۆزی کوردستان بە جیهان، هاوکات شاندەکە و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و کەسایەتییە ئەکادیمی و نووسەر و ئەدیب و سیاسییەکانی وڵاتان، کردەوە، ئەوەش بۆ بەردەوامیدان بە چالاکییە کەلتووری ، ئابوورییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ڕەوەندی وڵاتانی دیکە، پاشان پاڵپشتی و پشتیوانی پەرلەمانی کوردستانیشیان بۆ کۆنفیدراسیۆن و ناوەندەکە خستەڕوو، کە بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لە چوارچێوەی کاری پەرلەمانییدا پاڵ پشت دەبن.

___

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا :سەپاندنی سزای پێشوەختە بەسەر ڕووسیا بەدورنازانن

nusar1

ناڤاندا رەڤەدندا کوردستانی ل باژارئ کالگاری ئاهنگا نەوروزئ ل دارخست

nusar1

خانمە پەنابەرێکی کورد داوای هاوکاری لە حکومەتی هەرێم و ڕێکخراوە مرۆیی و پەنابەرییەکان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW