KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری، سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەلاین وەزیری پەروەردەوە پێشوازیان لێکرا.

ئەمڕۆ تاهیر هەورامی، بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و، شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و، هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و، سەلام کوردە ئەندامی لیژنەی چاودێری کۆنفدراسیۆن و، مەمێ مەمۆیی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-رووسیا، هاوکات هەردوو مامۆستای زمانی کوردی، کە بەشداری پڕۆژەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانین بۆ فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بە منداڵانی کوردی تاراوگە، کە لە 7ی3ی ئەمساڵەوە بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە وانە دەڵێنەوە، ئەوانیش بریتی بوون لە مامۆستا زومەیرە و مامۆستا شوکریە، سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەلایەن ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەوە پێشوازیان لێکرا. 

لەمیانەی سەردانەکەدا، لەسەر کۆی پڕۆژەی فێرکردنی نووسین و خوێندنەوەی زمانی شیرینی دایک، بە منداڵانی کوردی تاراوگە نشین، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامیان داوە، گفتوگۆ کرا و هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و، دواتریش باس لەوە کرا، کە ئەو پڕۆژەیە فراوانتر بکرێت و هەنگاوی دیکە بۆ پێشخستنی بنرێت.

جێی باسە، لای خۆشیەوە، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵ بوو بە سەردانی شاندەکە و، باش بەڕێوەچوونی پڕۆژەی فێرکردنی خوێندنەوە و نووسینی زمانی دایک لەلایەن ناوەندەکە و هەردوو مامۆستای بەشدار، بەڵێنیاندا، بۆ فراوانکردنی پڕۆژەکەش پاڵپشت بن.

___

بەلجیکا: کار بۆ دروستکردنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان دەکرێت

nusar1

بەهۆی تەقەکردنەوە ژنە کۆچبەرێک لە سنوری نێوان یۆنان و تورکیا دەکوژرێت

nusar1

قەڵای هەولێر …سەنتەرێک بۆ کۆکردنەوەی هەموو کەلتورەکان

nusar1
KDC

FREE
VIEW