KDC

بەریتانیا کاتی هەڵوەشەندنەوەی پابەندبوون بەدەمامک ڕاگەیاند


ڕۆژی دووشممە بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند : وڵاتەکەیی لە ١٩ ی حەوتی ٢٠٢١ بڕیاری (پابەندبوون بە کەمامە) ،کە لە کاتی بڵابوونەوەی پەتایی کرۆنا (کۆڤید ١٩) دەرکردبوو هەڵدەوەشنێتەوە
لە درێژەیی لێدوانەکەییدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی ( لەگەڵ ئەم نەخۆشییە بژین چاوەرێی مردنی زیاتری ئەو خەڵکانە بکرێت کە توشی ئەم نەخۆشییە دەبن )
هەرچەندە ڕێژەیی توشبوون ڕۆژانا نزیکەیی ٥٠ هەزار کەس توشبوون بە شێوەیی گۆراوی کرۆنا(دەلتا) تۆماردەکرێت ،بەڵام بەریتانیا سوورەلەسەر هەڵوەشەندنەوەو سووککردنی ڕێکارە خۆپارێزییەکانی کرۆنا.
بەپێی ڕاگەیاندنی تەندروستی بەریتانیا ئەوانەیی لە ئەنجامی تووشبون بە کۆڤید ١٩ سەردانی نەخۆشخانە دەکەن ،کەمترە لەڕێژەی پێشتتر زیاتر ئەوکەسانەن کە ژەمە ڤاکسنیان دژ بە کرۆنا وەرنەگرتووە .

لەکۆتایی وتەکانیدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پرسیاری ئەوەی کرد ،گەر ژیان لەم چەند هەفتەیی دوایی ئاسایی نەکەینەوە ،کەی ئەتوانیین ئەم هەنگاوە بنێنین !؟

جێی ئاماژەییە پسپۆرانی ئەو بوارە لەگەڵ ئەوەیی وەرگرتنی ژەمەڤاکسین بە شێوەیکی بەرفراوان ڕوو لە هەڵکشانە بەڵام نابێتە ڕێگر لە تووشنەبوون بەم نەخۆشیە دەتوانرێت وەک نەخۆشی هەڵامەت (ئەنفلۆنزا) سەیر بکرێت مەترسی لە سەر ژیانی خەڵک دروستنەکات

___

لە ٦ مانگدا نزیکەی ٣٠ هەزار هاوڵاتی عێراقیی بە قاچاغ کۆچیان کردووە

KDC

ئەمیر جەرجیس: ئەوروپا کۆچبەرانی سنووری بیلاڕوس و پۆڵەندا وەرناگرێت

KDC

چوار بەیەک گەیشتنی گرنگ ئەمشەو لە گروپەکانی جامی ئەوروپا

KDC
KDC

FREE
VIEW