KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یەکەم کۆڕبەندی دیالۆگی ئینتیمایی نیشتمانی سازکرد

دوێنێ ئێوارە لەیەکەم زنجیرە کۆربەندی ڕاگەیاندی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پرۆگرامی ZOOM لەلایەن پێشکەشکەری بەتوانا خاتوو شوعلە پێشکەشکرا
یەکەم تەوەری پرۆگرام بە میوانداری دکتۆر بەهات حەسیب قەرەداخی لە بواری میدیا و سۆشیال میدیا بوو

لە ماوەیی دیارکراو بەڕێزیان بە کورتی و پوختی باسی لە ڕۆڵی میدیا و سۆشیال میدیا وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و ویژیدانی کاریگەری ئەرێنیان لەسە تاکی کورد و شوناسی نەتەوەیی ،میتۆدێکی پۆزەتیڤ لەسەر کۆمەڵگا باسکرد

بەشێکی تر باسەکەی دکتۆر بەهات ئاماژەی بەوە دا تاکی کورد ئەرک ومافی لەسەرە بەرامبەر بە نیشتیمان بەڵام بەداخەوە میدیای پۆپۆلیستی وایان لە تاک کردوە هەر داوای ماف بکەن ،ئەرکی هاوڵاتی بوون فەرامۆشکراوە ،لەڕێگایی سۆشیالی میدیای حزبی کەسانی بەکرێگیراو لە بەها پیرۆزەکان تەنانەت تیرۆری کەسایەتیی دە کرێت ،بەبێ ئەوەی هەست بەئەرک خۆی بکات، نیشانەدان بەماف و زەقکردنەوەی ئەم بەهایە بییانوییەکی سەرلێشواو بۆ بەرامبەر دادەڕێژرێت تەنیا کار لەسەر ناشرینکردن و سرینەوەی کەسیاتی مرۆڤی کورد لە کۆمەڵگادەکەن
ئەمەش لە ڕێی میدیایی سێبەر و ڕێکخراو و پارتە بەناو ئۆپۆزیسیۆنەکان وایان لێکراوە هەست بە ئەرکی خۆیان نەکەن ،کە دەورو کاریگەرییان لە نەهێشتنی ئینتیمایی نیشتیمانی دا هەبێت .
لەم کات و بوارەدا دەوری ڕۆشنبیر ئەوەیە خاڵ لەسەر پیتی بە پیتی ئەو وشانە دابنێت ،و بتوانێت دەوری کاریگەر لەسەر ڕاستکردنەوەی میدیایی پۆپۆلیستی هەبێت ،لە بوارەشدا سنورێک بۆ ئەم بێ میتۆدە لە ئاستی سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندن بە وتار و وێبنار ، سمینارو ئەرکی پەروەدەکار دەوریان خۆیان دەبێت ،بۆئەوەی کەسایەتییکی کۆمەڵایەتی دروست و چاوکراوە بنیاتبنرێت

لەکاتی تەواو بوونی هەر بەشێک لەلایەن بوارەکانی تر ئاستی خوێندنەوەو پرسیار کردن لەسەر کۆی وتەکانی پێشتر سەرنج وپرسیار بابەتی وتوێژ و دیالۆگی مەبەستدار دروست دەبوو
بەشی دووەم لە تەوەری ئەم کۆربەندە بۆ دکتۆر هاوڕێ زەنگەنە لە بواری پێداگۆکی ،پەروەردە و پێگەیاندن بوو
ئەمەو دکتۆر لە باسێکی بەپێز لەسەر پێداگۆگی و پەروەدەوپێگەیاند پێشکەشکرد ،لە سەرەتای تەمەن بۆ گۆکردن و گوێگرتن کاریگەری لەسەر پێداگۆکی و پەروەدەیەکی دروست لە ڕێ دەنگ دەتوانرێت پێگەیاندنێکی کاریگەر هەست بە کەسایەتی دروست و بوێر خۆی بکات.
بەشێکی تر لەبابەتەکە چۆنیەتی گواستنەوە ئەم پەروەردەیە لە ئاستە جیاوازەکان و بۆ گۆرانکاری لە چۆنیەتی پێگەیاندێکی باش و دروست ،پەیوەندیە کارەکانی بۆ چارەسەر کردنی کێشە کارامەی نەوەکان لە کۆمەڵگە ئەمەش پێگایاندنێکی تەندروست و چالاک لە هزرو تێڕوانینی جیاوز کۆدەکاتەوە
بەشی سێیەم تەورەی ئەم ئێورە کۆڕبەندە بۆ دکتۆر شۆڕش مورادی لەبواری دەرونناسیدا بوو
لەم ڕێگایەوە کۆرگێر باسی لایەنی دەرونی کاریگەری لەسەر کەسەیاتی نێو کۆمەڵگە دەستنیشان کردو بە ووردی هەموو جومگەکانی ئەم کایەیە زانستییەی لەسەر کەسایەتی مرۆڤ ڕوونکردەوە
لە ڕوانگەی دەرونییەوە کەسایەتی بواری سۆشیال میدیا ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەکەیە ،شیکردنەوەلە شێوازی ئاشناکردنی کەلتوری بنیاتنەرانە ،بیرکردنەوەکان بە ئاراستەی پۆزەتیڤ بە جیاواز لەگەڵ لایەنی نێگەتیفی بەکارهێنانی دەستەواژەی دروست پابەندی بە دەرونی مرۆڤەوە هەیە
شکردنەوەی و ڕێگایی بەکارهێنانی دروستی سۆشیال میدیا بکرێتە بەشێکی پەروەردەیی و شیکردنەوەکانی لە ئاستی سەرەوە بێت ،بۆ تێگەیشتن لەو بوارە زانستییە و سوود لە بەکارهێنانی وەرگیرێت
لەدرێژەی بابەتەکە ئیتیمایی نیشتمانی لە پێگەی سۆشیال میدیا و پەروەردە ،هاوتای کات و سەردەمی ئەمڕۆیەتی ،سودەمەندی هۆکارەکانی پەیوەندی کاری سۆشیال میدیا لە ئاستی فێکردن بەهێز دەکات
داڕشتنی بەرنامەی ستراتیژی بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەشێک بوو لە پێشنیارەی کە باس کران ،ئەمەش هۆکارێکی سودەمەند لە کەسایەتی تاکی کورد،ئەو کاتە ئەم بوارە زانستییە کۆمەڵایەتییە هۆکارێک باش و دروست بۆ ڕزگاری نەتەوەیەک بەگەر دەخرێت
لە کۆتایی دا ئامادەبوان بە پرسیار و سەرنجەکانیان بابەتەکەیان بە پێزتر کردوو ،زۆربەی لایەنی پۆزەتیڤی ئەم کایە زانستییە شیکرانەوە و چۆنیەتی بەکارهێنانی بۆ کایەکی سوودمەند باسکران و پێشنیارەکان و بۆچوونەکانیش بەهەند وەرگیران
ئەوەی دەمنێتەوە دەڵین ئەم زنجیرە کۆربەندا لە ئێورە دیالۆگێکی بەسود بۆ هەموان بەردەوام دەبێت ،هەموو پێشکەوتنێکی زانستی بەکارهێنانێکی دروست لە بواری پراکتیکی ئەوا پێشکەوتن دنێتەکایەوە
زانست بنمایەکی گرنگە ،هۆشمەندی و ئاگای کۆمەڵگە فراهەمدەکات وپەروەدەی ئێستا دروستتر دەکات ،ژیانی کۆمەڵگەکەمان بەرەو پێش و سەرکەوتن لەئاستی ئینتیمای نیشتمانی بەدیدنێت

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا .. پۆلیس لە پشکنینەکانی بەردەوامە ، وەک بەشێکی لێکۆڵینەوەکان لە هێرشەکەی ڤییەنا

KDC

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەریتانیا لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوڵاتە

nusar1

ئەرکى هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق لە شەڕ دژى داعشەوە دەگۆڕێت بۆ هاوکارى لۆجیستى بۆ هێزە عێراقییەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW