KDC

ئەڵمانیا: کارمەندی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی پارە ملیۆنان ئیرۆ دەدزێت

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا گومان یان هەیە کە کارمەندێکی کۆمپانیایەکی گواستنەوەی پارە نزیکەی 8 ملیۆن ئۆیرۆی دزیبێت . ئەو کارمەندە لە بەرچاو وونبوو و دیارنەما و چەندین پرسیاری لە دوای خۆی بەجێهێشت، بەهۆی ئەوەی کە دەسەڵاتداران بەردەوامن لە خستنەڕووی وردەکاری زیاتری دزییەکی نائاسایی ، بە شێوەیەکی نائاسایی دزیکردن ، دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا گومان دەکەن، کە کارمەندێک کار بۆ کۆمپانیایەکی گواستنەوەی پارە دەکات، توانی پارەی کاش ملیۆنان یۆرۆ لە کۆمپانیاکە ی شاری برێمنی ئەڵمانیا بدزێت .
ئەو کارمەندە تەمەن 28 ساڵە وونبوو و دیار نەما، هاوکات داواکاری گشتی و پۆلیس لە لێکۆڵینەوەدان لە دزیکردن و بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو کچە ڕاکردووە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکە دا ، ئەمەش ھاوکارە بۆ پۆلیس هاوکارە تا بەزووترین کات بگەنە ئەو کچەی بەم دزیە تاوانبارە .
وردەکاری دزیکردنەکەی بۆ کۆتایی مانگی ئایار دەگەڕێتەوە ، کاتێک کارمەندەکە بەرپرس بوو لەکۆکردنەوەی ئەو پارانەی لەلایەن کڕیارانەوە داوادەکرێت و دواتر لەڕێگەی ئۆتۆمبیلی زۆر پارێزراوی گواستنەوەوە پێیان دەگەیەنێت .
گومان دەکرێت ئەو کارمەندە چەندین جانتای ئەمنیی پڕ لە پارەی کاش لە دەفری پێچراودا دابنرابێت و لە ڕێگای باڵھەڵگرێکی ڕەشەوە ڕەوانەکربێت و دواتر کچە کارمەندەکە بە بیانووی نەخۆشی داوایی مۆڵەتی لەکارکردن کردووە و خۆیی وونکردوە ، بەشێوەیەک کەس سەرنجی لەسەر ئەونەبێت .
پێدەچێت دزییەکە زۆر بە باشی پلانی بۆ داڕێژرا بێت ، بە جۆرێک دووربێت لە گومان ، پۆلیسەکان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە پێش دزییەکە تابلۆی مۆڵەت لە ڤێرژنی شاری برێمن دزراوە ، ئەو بارهەڵگرەی کە ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئەنجام داوە لە کۆمپانیایەکی تایبەت بەکرێدانی ئۆتۆمۆبیل لە بەرلین بەکرێگیراوە ، ئەگەری ئەوە هەیە ئاماژە بە بوونی کەسانی دیدی وەک ھاوکار لەو تاوانی دزیکردنەدا بوونی ھەبێت.
ڕۆژنامەی فيزر كوريرزی ئەڵمانی بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو پارە دزراوە نزیکەی 8 ملیۆن ئۆیرۆ بووە دەسەڵاتداران پێیان وایە ئەو کارمەندە توانیەتی بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا هەڵبێت، لە کاتێکدا چەندین وردەکاری لەبارەی دزیکردنەکەوە بە نادیاری ماوەتەوە .
بەپێی وتەی داواکاری گشتی، دەسەڵاتداران هەوڵدەدەن بە زووترین کات بگەنە کارمەندەکە، کە پشکنینی کامێرای چاودێری بۆ دەکرێت و هەوڵی پەیداکردنی شایەتحاڵ دراوە، هاوکات تاوانبارەکە هەڕەشەی ئەوەی لێ دەکرێت کە تا 10 ساڵ زیندانی سزابدرێت بەپێی وتەی نوسینگەی داواکاری گشتی .

___

لەبەر ئەم هۆکارە ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەی گفتوگۆکانی مۆسکۆ لەسەر ئەفغانستان ناکات

KDC

ئەڵمانیا سوورییەکی هاوسۆزی داعش بەپلانی هێرشی تیرۆریستی دەستگیر دەکات

KDC

ئەمڕۆ بەڕێز کاک شفا بارزانی سەردانی قوتابخانەی کوردی لە نەرویژ کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW