راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی چەند قوتابخانەیەکی ئامادەیی سویدی کرد و خەڵاتی بەسەر 30 قوتابی دەرچووی کوردی کرد.
گوڵبەند ئازاد قەرەداغی ئەندامی لیژنەی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، سەردانی چەند قوتابخانەیەکی کردووە و خەڵاتی بەسەر 30 قوتابی کوردی دەرچووی ئامادەیی دانیشتووی سوید کردووە، دواتریش هەر 30 قوتابییەکە، گوڵێک و کارتێکی سوپاسنامەیەکیان وەک پێزانینێک، لەبەر دەرگای ماڵی گوڵبەند داناوەتەوە.