KDC

سەرەڕای بڕیارەکەی دادگا ،جۆنسۆن بەرگری لە یاسایی بوونی (پلانی ڕواندا )دەکات

سەرەڕای بڕیارەکەی دادگا، جۆنسۆن بەرگری لە یاسایی بوونی “پلانی ڕواندا” دەکات

بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە دڵنیایە لە پلانی حکومەتەکەی بۆ ناردنی بەشێک لە پەناخوازان بۆ ڕواندا، ئەمەش دوای ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا ڕێگری لەناردنی یەکەم گەشت بۆ ڕواندا کرد.

جۆنسۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، وتی: هەموو دادگاکانی ئەم وڵاتە بڕیاریان داوە، کە هیچ بەربەستێک نییە و هیچ دادگایەکیش لەم وڵاتەدا بڕیاری نەداوە، کە ئەم سیاسەتە نادەستوورییە، ئەمەش زۆر دڵخۆشکەرە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، کە زۆر متمانەیان بە یاساییبوون و دەستووری بوونی ئەو کارە هەیە کە دەیکەن، وە بەردەوامیش دەبن لەسەر ئەم سیاسەتە.

جێی باسە، بەریتانیا دەڵێت گرێبەستی 120 ملیۆن پاوەند (147 ملیۆن دۆلار) لەگەڵ ڕواندا، رێگری لە لێشاوی گەشتە مەترسیدارەکان دەکات بەسەر کەناڵی ئینگلیزیدا و تۆڕەکانی قاچاخچێتی مرۆڤەکان تێکدەدات.

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە فەزیلە شۆڕش دەکات

nusar1

پلەی گەرما لە ووڵاتی کوەیت بەرزترین ئاستی تۆمار کرد

KDC

ئێران هاووڵاتییەکی دیکەی کورد دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW