KDC

یۆنسێف:لە ساڵی 2021زیاتر لە 36ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لەساڵی 2021 زیاتر 36,5 ملیۆن منداڵی پەنابەر لە جیهاندا تۆمارکراوە، کە بەهۆی جەنگ و کێشەکانەوە هەڵاتوون، لەو ژمارەیە، 8،22 ملیۆنیان بەهۆی ناکۆکی و توندیژییەکانەوە هەڵاتوون.

ڕێکخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، (یونسێف) لە نیۆرک، ڕایگەیاند، کە لە ساڵی 2021 ژمارەی ئەو منداڵانەی بەهۆی توندتیژی و قەیرانەکانەوە هەڵااتوون، گەیشتۆتە ئاستێکی پێوانەیی زۆر بەرز، کە لەکاتی جەنگی جیهانی دووەمەوە وێنەی نەبووە.

لەنوێترین ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوەدا هاتووە، کە 36,5 منداڵ لەساڵی 2021 بەناچاری ئاوارەبوون و ماڵ و شوێنی خۆیان جێهێشتووە، کە 22,8 ملیۆن منداڵ بەهۆی ناکۆکی توند و تیژییەکانەوە ئاوارەبوون، ئەمەش بەڕێژەی لەسەدا 2,2 بە بەراورد بە ساڵی 2020 منداڵانی پەنابەر لە جیهاند زیاتر بووە.

لە ڕاپۆرتی یونسێفدا هاتووە، کە ئەفغانستان و یەمەن، زۆرینەی پەنابەرە منداڵەکان پێک دێنن، کە بەهۆی ململانێ و ناکۆکییەکانەوە ئاوارەبوون، هەروەها 7,8 ملیۆن منداڵ لەساڵی 2021 بەهۆی کارەساتە سرووشتییەکانەوە ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بوونی خۆیان جێهێشتووە، کارەساتە سرووشتییەکانی وەک وشکەساڵی لە ئەفریقا و، هەروەها گەردەلوول و لافاو لە وڵاتانی هیندستان، بەنگلادش و باشووری ئەفریقا، کە منداڵانی بێ ماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون ماونەتەوە.

بەگوێرەی ئاست و پلەبەندی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی یونسێف، سێیەکی منداڵانی پانابەر لە بیابانەکانی ئەفریقا، 3,9 ملیۆن بەڕێژی لەسەدا 36 پێک دێنن، چارەکی ئەم ڕێژەیەش، کە 2,6 ملیۆن منداڵی پەنابەر بەڕێژەی لەسەدا 16 لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست دەژین، هەروەها 1,4ملیۆن منداڵی ئاوارە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەژین.

ڕێکخراوی ناوبراو، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە دوو لەسەر سێی منداڵانی پەنابەر لە خوێندنگا سەرەتاییەکان تۆمارکراون و، یەک لەسەر سێیان کە تەمەنیان هەرزەکارە، تەنیا نووسین و خوێندنەوە فێردەبن.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، داوا لە وڵاتان کراوە، کە پارێزگاری لە مافەکانی منداڵانی پەنابەر لە جیهاندا بکەن، ئەم ڕاپۆرتە تا کۆتایی ساڵی 2021، ئەو ملیۆن منداڵانەی ئۆکرانیا ناگرێتەوە کە لە مانگی دووی ساڵی 2022 بەهۆی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ئاوارە و پەنابەری وڵاتان بوون، نزیکەی سێ ملیۆن منداڵیش لە ناوخۆ ئاوارەبوون.

سۆران حەسەن

___

دوای کشانەوەی بەشێک لە ڕووسیا زیلینسکی: ئۆکرانییەکان ساویلکە نین 

KDC

ئێران لەماوەیەکی کەم دەبیتە خاوەنی چەکی ناوەکی

KDC

دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بێرمینگهام هەڵبژێردران

KDC
KDC

FREE
VIEW