KDC

بەریتانیا چاودێری ئەلکیترۆنی لە جەستەی پەنابەرانی نایاسایی دادەنێت

دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا شکستیان لە دیپۆرتکردنی پەنابەران بۆ ڕواندا هێنا، بەڵام لەندەن بەشوێن پەنابەرانەوەیە، ئەمجارە پلانی هەیە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی چاودێری پەنابەرانی نایاسایی کەناڵی بەریتانیا بکات.

بەریتانیا دەست دەکات بە جێبەجێکردنی ئەزموونێکی نوێ بۆ ئەو کۆچبەرانەی، کە لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزییەوە دزە دەکەنە ئەو وڵاتە، ئەوەش لەڕێگای چاودێریکردنی بەردەوامی 24 کاتژمێری، ئەزموونەکە دامەزراندنی ئامێرێکی چاودێری ئەلیکترۆنییە لەسەر جەستەی پەنابەرە نایاساییەکانە.

وەزیری ناخۆی بەریتانیا دەڵێت، ئەمە ڕێگایەکە بۆ لە دەستنەدانی پەیوەندی لەگەڵ کۆچبەران، لە کاتێکدا لەناو خاکی بەریتانیا دەژین و، ڕێگای مەترسیداریان گرتۆتەبەر بۆ ئەوەی بەم وڵاتە بگەن.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی بەریتانیا، لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەرانی بەریتانیا ڕەخنەی لێگیراوە و بەکارێکی نایاسایی دەزانن و، سەرپێچی یاساکانی پارێزگاری و تایبەتی کۆچبەران دەکات،
لە درێژەی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ناوبراو، ئاماژەیدا کە ئەو بڕیارە جێی شەرمە، لەکاتێکدا پەنابەران لەشەڕ و چەوسانەوە ڕادەکەن، بەڵام وەک تاوانبار مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، هەروەها پلانەکەی بە ترسناک وێناکرد.

بەگوێرەی هەواڵی بی بی سی، وابڕیارە ئەو حەوت پەنابەرەی، کە لە لیستی دیپۆرتکردنەوەن بۆ رەواندا، یەکەم کەس بن، کە ئامێری چاودێری ئەلیکترۆنیان لەسەر لاشەیان دادەنرێت.

جێی ئاماژەیە، هەرچەندە دادگایەکی بەریتانیا داواکارییەکانی بۆ ڕاگرتنی ناردنی پانەبەران و گواستنەوەیان بۆ ڕواندا لەلایەن حکومەتەوە ڕەتکردەوە، بەڵام لە دوا سات، دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا، رێگەی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە گرت.

سۆران حەسەن

___

چین رەتیدەکاتەوە ڕوسیا داوای پشتیوانی سەربازی کردبێت و ، ئەمەریکا بە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە تۆمەتبار دەکات

nusar1

ڕوسیا چالاکی 15ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە

nusar1

پەیامی سەرەخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەو کەس و کاری گارا ڕەسوڵ

nusar1
KDC

FREE
VIEW