KDC

بیلاڕوسیا بەڵگەی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژى پەنابەرانی لەلایەن پۆڵەنداوە داوەتە عێراق

لیژنەی لێکۆڵینەوەی بیلاروسیا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، کە لە بنکەی فیدڕاڵی لیژنەکەیان لەگەڵ شاندێکی عێراقی کۆبوونەوە، کە تێیدا فەرمانبەرانی لێکۆڵینەوەی سەرەکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی سەر بە وەزارەتی دەرەوە و، لیژنەی ئاسایشی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و، بنکەی مافەکانی مرۆڤ ئامادەی بوون، تێیدا هەموو ئەو بەڵگە و زانیاریانەیان بە عێراق داوە، کە دەیسەلمێنن سەربازە پۆڵەندیەکان لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ بیلاڕوسیا، بەشێوەیەکی نهێنی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵیان بەسەر ئەو کۆچبەرە عێراقیانەدا ئەنجامداوە، کە ویستویانە لەو رێگەیەوە خۆیان بگەیەننە ئەوروپا و، هەر بە نهێنیش شاردراونەتەوە.

هاوکات، لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی عێراقی زانیاری پێویستی لەبارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەو پرسە تاوانکارییە تایبەتە دەستکەوتووە، کە تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و بانگەشەی جەنگە و خستنە بەر مەترسی بەئەنقەستە، ئەم کارە کارێکی نایاساییە و خۆی لە هەرسێ بابەتی (دیپۆرتکردنەوە و ئەشکەنجە و نەبسونی بەزەیی مرۆڤانە) دەبینێتەوە، کەمتەرخەمییەکی بە ئەنقەستی پێشکەشکردنی هاوکارییە بە کۆچبەران، کە لە ئەنجامدا مردنی کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێویشیاندا عێراق و ئەفغانستانی لێکەوتۆتەوە.

ئاشکراشیکردووە، کە ئەو تاوانە لەسەر بنەمای رەگەزی و بنەچە و نەتەوەیی لەسەر سنووری پۆڵەندا لە دژی ئەو کەسانەی ویستویانە بە دەوڵەتە ئەوروپیەکانی دیکە بگەن، ئەنجامدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا لێکۆڵەرە بیلاڕوسییەکان، تاوانێکیان دژی 135 هاوڵاتی عێراقی ئاشکراکرد، کە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا- پۆڵەندا لەلایەن سەربازانی پۆڵەندیەوە لە دژیان ئەنجامدراوە، کە بووەتە هۆی برینداربوون و ئازاری زۆر.

هاوکات لێکۆڵینەوەکان سەلماندوویانە، سێ لە کەیسەکان، پەیوەندیدارە بە ئازاری جەستە و ناردنەوەی بە زۆر بۆ بیلاڕوسیا، کە بووەتە هۆی مردنی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا دوو دیداری گرینگی ئەنجام دا

KDC

چوارچێوەی هەماهەنگی ئێراق دەستپێشخەرییەکی نوێ ڕادەگەیەنێت،پشتیوانی حەشدی شەعبی دەکەن

nusar1

هونەرمەندو ڕاگەیاندکارو هەڵبەست وان و دەنگ خۆش نزار یوسف فرمێسکەکان بۆ گریانی لانکەکانە

KDC
KDC

FREE
VIEW