KDC

کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی نیو ساوس وێلز NSW بڕیاریاندا ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی نیو ساوس وێلز NSWبڕیاریاندا ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

لە درێژەی بانگەوازی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کۆکردنەوەی تەواوی کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو یەکڕیز و یەکخستی تواناکان لە پێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و بەرەوپێشبردنی شوناسی نەتەوەیمان
لەم نێوەندەدا کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی نیو ساوس وێلز NSW بڕیاریاندا ببنە ئەندامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

لەمبارەوە ئەمڕۆ یاسین بارزانی سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبراو لە ئوسترالیا پێی ڕاگەیاندین ،کە کۆمەڵەکەیان بڕیاریاندا ببێتە ئەندامی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەری خۆیان بۆ دەستەیی بەڕێوەبەری ناوەند دیار کرد
جێی ئاماژەیە کۆمەڵەی یەکگرتووی کوردی لە نیو ساوس وێلز لە ساڵی 2008 لە شاری سیدنی دروستبووە ،نوێنەرایەتی خەڵکێکی زۆری کوردانی هەرێمی نیوساوسوێلز دەکات و کۆمەڵەیەکی چالاکە ،لەمەو دوا لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کورستانی درێژە بەکارو چالاکییەکانی دەدات

___

ڕووسیا دەیەوێت بەشداری دانیشتنی ئەمساڵی کۆمەڵەی بیست بکات

nusar1

سەرۆک وەزیرانی پۆڵەند ئەوەی بیلاڕووس دەیکات تیرۆریزمی دەوڵەتییە

KDC

ئەنجومەنی هاریکاری ئیسلامی: سوید دەوڵەتێکی فاشیستە 

KDC
KDC

FREE
VIEW