KDC

هەریەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کورستانی_دانیمارک لەگەڵ نوێنەری پارتێکی کوردستانی کۆبوونەوە

هەریەکە لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەسەر پرسە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان، لەگەڵ نوێنەری پارتی سۆسیالستی کوردستان لە کۆپنهاگن کۆبوونەوە.

ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، سازان گرون ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەر لە کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی کۆنفدراسیۆن لەو چەند ڕۆژەی سەردانیان بۆ وڵاتی دانیمارک کردووە، لەگەڵ بەرێز سەرھەد نوێنەری پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) لە کۆپنھاگن کۆبوونەوە.

دوای ئەوەی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەسەر کاروچالاکی و ئامانج و بەرنامە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کۆنفدراسیۆن و، بەتایبەت ناوەندی دانیمارک کرد، وە چۆنیەتی ھەماھەنگی و پێکەوە کارکردن لەسەر پرسە نەتەوەییەکان و، یەکخستنی تواناکان بۆ گەیشتنە ئەو ئامانجە ھاوبەشەی ھەر تاکێکی کورد لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ھەیەتی، لەبەرانبەردا نوێنەری پارتی سۆسیالیست خۆشحاڵی خۆی بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە دەربڕی، کە پێکەوە و لە نزیکەوە بتوانن لەسەر ئەو بابەتە گرینگانە گفتوگۆ بکەن و، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشیان لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیدا هەبێت.

___

لە تاران بە فەڕمی ئاڵای كوردستان هەڵدەکرێت

KDC

پێدێرسن :هیچ جیاوازییەکی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا لەسەر سوریا نیە

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامی سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی هونەرمەندێک دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW