KDC

پۆلۆنیا کۆتایی بە دروستکردنی پەرژینی سنووری لەگەڵ بیلاڕوسیا ڕاگەیاند

دەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیا ڕایانگەیاند، لەپێناو ڕێگری لە کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە، کۆتاییان بە دروستکردنی پەرژینی سنووری لەگەڵ ئەو وڵاتە هێناوە، کە بە درێژایی 186 کیلۆمەتر و بەرزی 5,5مەترە.

دوای سەرهەڵدانی قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ بیلاڕوس، پۆڵۆنیا زنجیرەیەک ڕێوشوێنی دژ بە کۆچبەران گرتەبەر، کە بووە هۆی نیگەرانی و ڕەخنەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، دوای ساڵێک لەو قەیرانە و بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران، دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا تەواوبوونی پەرژینێکی سنووریان لەگەڵ بیلاڕوس ڕاگەیاند.

بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکوەزیرانی پۆڵۆنیا ماتۆ موراڤیتسکی، سەردانی ناوچە سنوورییەکانی کرد، تا بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی دیوارە تازە تەواو بووەکە بکات.

هەرچەندە پۆڵۆنیا پێشتر ئامانجی دروستکردنی پەرژینی سنووری بۆ کێشەی سیاسی گەڕاندەوە، بەوەی پەرژینێکی سنووری لەگەڵ بیلاڕوسیای هاوپەیمانی مۆسکۆییە، بەڵام ڕێکخراوە ناحکومییەکانی پارێزگاری لە کۆچبەران، نیگەرانی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕیبوو، چونکە ئەو کۆچبەرانەی پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵۆنیا ڕوبەڕووی ئازار و ئەشکەنجە و ڕێگریکردن بوونەوە، بە دروستکردنی پەرژینی سنووریش ئەرکی بۆ کۆچبەران قورستر کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگی پێنجی هیومان رایتس ۆچ، هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەندا لەگەڵ ئەوەی ڕێگریان لە کۆچبەران کردووە، کە داوای مافی پەنابەری بکەن، کۆچبەران ڕووبەڕووی ئازار و ئەشکەنجەدان و کاری نەشیاو و دیپۆرتکردنەوەی بە زۆر بۆ بیلاڕوسیا بوونەتەوە.

هاوکات دەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیا بە تەواوبوونی پەرژینی سنووری لە یەکی مانگی حەوتەوە، باری لەناکاوی سەر سنوور بەشێوەکی تەدریجی کۆتایی پێدنێت.

جێی ئاماژەیە، لەمانگی پێنجی پار ساڵ، ئەلکسەندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بلاڕوسیا
لە بەرانبەر گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا، هیچ ڕێگریەکی لە بەرامبەر گەشتی پەنابەران بۆ پۆڵۆنیا و وڵاتانی دیکە نەکرد.

هەرچەندە وڵاتانی پۆڵۆنیا، لاتیڤیا و لیتوانیا، ڕێوشوێنی توندی سنووریان کردووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە هەزاران پەنابەر سنوورەکانیان بەزاندبوو، ئەمەش قەیرانێکی سیاسی و مرۆیی لەو سنوورانە دروستکردبوو.

یەکێتی ئەوروپا، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیای تۆمەتبارکردبوو بەوەی، کۆچبەران وەک چەکێک بەکاردێنن، لەکاتێکدا پۆڵەندا کارمەندان و یارمەتییە مرۆییەکان و ڕۆژنامەنووسانی بۆ چوونە سەر سنوورەکەی قەدەغەکردبوو، لەدەستپێکی شەڕی ئۆکرانیا کە مانگی دووی ئەمساڵ روویدا، دەسەڵاتدارانی پۆڵۆنیا دیواری پەرژینی لەگەڵ بیلاروسیا گرێدراوی گەمە سیاسییەکەی، بەناو پەرژینی سنووری لەگەڵ هاوپەیانی مۆسکۆ درێژەپێداوە.

سۆران حەسەن

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێکی لەسەر کورد و مۆدێرنێتە سازکرد

nusar1

داوای چارەسەری دەرونی بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکرێت

nusar1

چالاکوانێکی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW