KDC

نەرویج : فینلاندا و سوید بەم شێوەیە خۆیان بۆ ئەردۆگان بچەمێننەوە داواکاری زیاتری دژ بە کورد دەبێت

مەسعوود ناسری بۆ رۆژنامەیەکی نەرویجی: فینلاند و سوید بەو شێوە خۆیان بۆ ئەردۆغان بچەمێننەوە داواکاری زیاتری دژ بە کورد دەبێت

سەبارەت بە ڕێککەوتنی تورکیا لەگەڵ سوید و فینلاند بۆ بە ئەندام بوونی ئەم دوو وڵاتە لە ناتو و، ڕادەستکردنەوەی چەندین کورد بە تورکیا لەلایەن هەردوو وڵات، نائارامی و توڕەیی لەنێو کوردانی نەرویج هاتۆتە ئاراوە و، دەڵێن خیانەت و غەدر لە کورد کراوە.
سوید و فینلاند، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌ ناتۆ ببن، له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ی توركیا بۆ راده‌ستکردنەوەی ئه‌و كوردانه‌ی كه‌ گوایە “په‌یوه‌ندی تیرۆریستی”یان هه‌یه،‌ ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە، کوردانی نیشتەجێی نەرویج ناڕەحەت و تووڕەن.
لەسەر ئەم پرسە وەک ڕۆژنامەی “داگس ئاویسن” پەیوەندیمان بە مەسعوود ناسری، وتەبێژی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-نەرویج کرد، تا ڕا و بوچوونی ئەوان و بەشێکی زۆر لە دیاسپۆڕای کورد لەو وڵاتە بزانین.
مەسعوود ناسری لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج دەڵێت: “ترسی ئەوەی هەیە کە ڕێککەوتنەکە لەگەڵ سوید و فینلاند بۆ کورد زیان و مەترسی هەبێت”.
مەسعوود ناسری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەشیکی زۆری کۆمەڵگەی کوردستانی لە نەرویج، پشتیوانی لە ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ دەکەن. دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ڕوونە کە سوید و فینلاند ئەندامێتی ناتۆیان دەوێت، ئەمە پەیوەندی بە ئاسایشی ئەوانەوە هەیە. بەڵام نابێت ئەندامێتی ئەوان لە ناتو، لەسەر حیسابی مافی ڕەوای کورد ببێت.
ناسری دەڵێت، کاتێک ئەمان بەم شێوەیە بۆ داواکارییەکانی ئەردۆغان خۆیان دەچەمێننەوە، ئەویش پڕتر دەبێت و داواکارییەکانی دژبە کورد زیاتر دەکات. دوژمنانی دیکەی کوردیش لەم چەشنە داواکاریانەیان دەبێت، ئەوەیە خەمی کوردەکان. دۆژمنان دەیانهەوێت کورد تەسلیم بێت، بەڵام کورد مافی هەیە و تەسلیم نابێت.
ناسری دەڵێت ئەمە پیلانە و ئەم داوکاریانە دژ بە کورد، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە. لە هەمان کاتدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە و هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نییە.

___

تورکیا :زیاتر لە 110 کۆچبەری نایاسایی لە دەریایی ئیجە ڕزگارکرد

nusar1

میسی هەنگاو بەرەو کارێکی نوێ دەنێت

nusar1

کامیل لێکووز: بەریتانیا و ڕواندا ڕێگا بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەکاتەوە،بۆئەوەی مامەڵەی هاوشێوە ئەنجامبدەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW