KDC

دیدارێکی هونەری و ئەدەبی لەگەڵ نوسەرو شاعیری کورد لەتیف عومەر

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا
ئەزموونەکان ئەوەندە تاڵ وشیرینن لە لاپەڕەو پەرتووك و بڵاوکراوەکاندا جێگایان نابێتەوە بێگومان لەو دیدارە کورتەشدا هەموو حەزو بیرەوەریەکان ناتوانن گوزارشت لە نیو سەدەی هونەریو ئەدەبی و ڕۆشنبیری بکەن .. بەڵام لەگەڵ تەمەن و گۆڕانکاری ژایاندا ئەزموونەکان دەتوانن خۆیان لە ووتەو وەڵامەکاندا ڕێک بخەنەوە بۆ بەرچاوی بینەران .. لەتیف عەمەر کەسایەتیەکی ناودارو ناسراو .. ئەستێرەیەکی گەشی بواری هونەری شانۆ وە نوسەرێکی چالاك لە شیعرو ئەدەبیاتی کوردیدا کە نیو سەدەیە سەرقاڵە بە گێڕانەوەی هەموو چیرۆك سەرگوزشتەو بیرەوەی و ڕووداوەکان .. مرۆڤێکی چالاك کە کۆمەڵە کوردی موردایك بەڕێوە دەبات لە ساڵی ٢٠٠٥ وە وە ساڵانە چەندین چالاکی پێشکەش دەکات .
پ.. من دەمەوێت لێرەوە بزانم لەتیف عومەر کێ یە ؟
و . ناوی تەواوی خۆم لەتیف شێخ عومەر حاجی شێخ محێدین
لە ١/٧/١٩٥٧ لە گەڕەکی گۆیژە لە
دایک بووم هەرچەندە ئێمە وەک خێزانی سەرشەقامین
قوناغەکانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیم لە سڵێمانی تەواوکردووە .

پ.. سەرەتایی دەستپێکردنی هونەری و ڕۆشنبیریت لە کەیەوە دەست پێ کردووە ؟

و .. هەر لەسەرەتای ساڵەکانی حەفتاکانەوە خولیای خوێندنەوەو نوسینبووم بەتایبەت زۆر حەزم لە ئەدەبیاتی شیعرو شانۆبوو
بویەکەمجار لە ڕۆژنامەی هاوکاری ساڵی ١٩٧٤ شیعرێکم بڵاو کردەوە بەناوی بوکە سوورە لەهەمان ساڵدا شانۆییەکم نووسی بەناوی کوردستان لە ڕۆژانی شوڕشدا توانیم خۆم کاری دەرهێنانی بۆ بکەم لەسەر شانۆی چالاکی قوتابخانەکانی ئەوسەردەمە پێشکەشمان کرد ئەوکات من قوتابی ناوەندی ئەزمڕ بووم بەهاوکاری قوتابیانی ئەزمڕ پێشکەش کرا.
دوابەدوای ئەوشانۆیە چەند شانۆییەکم نوسی وەک تۆڵەی مەرگ مرۆڤی ڕەش، لەگەڵ تەسبیح پاشەڕۆژ . ئاگروخوێن . کاری دەرێنام بۆ هموو شانۆییەکان کردووە بەتایبەت پێشکەش کردنی مرۆڤی ڕەش دەنگدانەوەی خۆ هەبوو بەجۆرێک لەتەوابوونی شانۆییەکە جەماوەر بەسرودی نەتەوەی هاتنە دەرەوە دوژمن و ڕژێمی بەعسی ئەو زەمانەی بەتەواوی بێتاقەتکرد .وەچەندین کاریتری هونەری شاننۆم کرد لەساڵەکانی ١٩٧٤ ،١٩٧٥ ٚ١٩٧٦ ٚ١٩٧٧

پ…چالاکی یە هونەری یە شانۆییەکان لە کوێ وە هەنگاویان نا ؟

و..وەک وتم لەوساڵانە لە ڕاپەڕە ئەی گەل دەرهێنانی هونەرمەندی گەورە غازی بامەڕنی دەوری سەرەکیم بینی لەهەمان کات ئەندامی کۆمەڵی هونەر وێژەی کوردی بووم ئەوکاتەناوەکەی بەو جۆرەبوو لەکۆیە شانۆییەکم بەناوی مەشغەڵ پێکەش کرد پاشان هەمان شانۆیی لە زانکۆی موستەنسریەی بەغدا پێشکەشکرد بۆ کۆمەڵی هونەر مێژەکوردی لەو شانۆییە هونەرمەندان شادان فوئاد و پشکۆ ناکام دەوری سەرەکییان هەبوو .
پ… بەرهەم و چالاکی کۆڕو سیمینارەکانت لە ڕابردوودا ؟
و..لە ٩ / ٧ / ١٩٩٣لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی کۆڕێکی شیعرم پێشکەشکرد کە پانۆراماش قەسیدەکی درێژم خوێندەوە ، ٢٠٠٢ لە یانەی قەڵەم کۆڕێکی شعریم پێشکەش کرد خوالێخۆشبوو ئازاد مەحمد ڕۆژنامەوان و نووسەر ئەو کۆڕەکەی برد بەڕێوە . لەهەمان ساڵدا لە ڕۆژنامەی ڕۆژانی سلێمانی شیعرێکم بڵاوکردەوە ئەو کات هاوارم کرد کوردستان یان ئێراڤ

پ… کاك لەتیف لەساڵانی چەندەوە کوردستانت بەجێ هێشتووە ، ئەو بەرهەمانە چین کە لە ڕابردوودا پێشکەشت کردوون ؟
و.. بەڵێ من لە ساڵی ١٩٨٦ بەداخەوە کوردستانم بەجێ هێشت ماوەی ٣٧ ساڵە لە هەندەرانم ئێستا لە ووڵاتی هۆڵندا دەژیم ، بەڵێ بڵاوکراوەی چاپکراوم هەیە١٧کتێب و نامیلکەم بەچاپ گەیاندووە
سێ کتێبم بەزمانی هۆڵندێ چاپکردووە دوانیان شیعرن یەکێکیان شانۆیی یە کە بە ناوی کوان مەمکەکانم لەونە گوڵەگەنم ، جڵەوی ڕیانێک .تابورەکان ،سەرشەقام ڕەهێڵە ، داماوەکان ، کانی خوێن و ئاشقانی شار ،کوردستان لە بیر مەکەن
پ… چ ئاستێك دانراوە بۆ بەرهەمە هونەری و شیعرێ کانت لەو ماوەیەی پێشوودا ؟
و..کوان مەمکەکانم کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە فیستیڤاڵ سیناریۆی ڕۆتەردام بە باشترین سیناریۆ هەڵبژێرا ، کاری هونەریی لە هۆڵندا لە ساڵی ١٩٩٣ فلیمێکم سازان نوسینو دەرهێنانی هی خۆم بوو بەناوی لەبەرزەوە ڕەوو ئەبینم .
پ… دیدارەکانی بەڕێزتان لەگەڵ ڕۆژنامە هۆڵەندی یەکان کامانە بوون ؟

و..بەڵێ زۆرن ئەو ڕۆژنامانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ من کردووە کەناتوانم
ناوی هەموویان بهێنم ئەمانە بەشێکن لەو ڕۆژنامەو بڵاوکراوانە :
BN de stem, Volkskrant, de Bode, Brabants Nieuwsblaf

پ… ئێوە ڕێکخراوێکی کەلتووری کوردیتان هەیە وە ساڵانە کارو چالاکی ئەنجام دەدەن لەهەموو بوارەکاندا ؟

و.. ئێستا ڕێکخراوێکمان هەیە لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە ساڵانە زۆر چالاکی هەمە جۆرە پێشکەش دەکەین وەک کردنەوەی پێشانگا نێو دەوڵەتی بۆ هونەرمەندانی شێوەکار و کۆڕو سیمینارر هونەری ئەدەبی زانستی و تەندروستی وە بەرنامەی تایبەت بۆ مناڵان .
پ .. دوا بەرهەمی بەرێزتان کاك لەتیف چی یە ؟
و..دوا بەرهەمم پانۆرامایەکی شیعرییە بەناوی یاخیبوون لەچاوەڕوانی بەهیوام بەم زوانە بگاتاتە چاپ .

پ.. دوا پرسیار .. چەند کورتە چیرۆکت لە سایدی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە بڵاو کردۆتەوە ؟
و.. ئەو بابەتانە وەکو دیوارێك لەتەل ، نامەیەك بۆ کەوشەکانم ، دەرزیش نەی کوشتین ، کۆشکی خەیاڵ .. هتد .
زۆر سوپاست دەکەم کاك لەتیف عومەر .. ئێوە هەردەم خەمخۆری ووشەو ڕۆشنبیری وکەلتوورو هونەری کوردی بوون چ لە ڕابردوودا وە چ لە ئێستادا .. هیوای تەمەن درێژی بۆ بەڕێزتان دەخوازم .

___

گرنگی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە .. لە ئێستاو داهاتوودا

KDC

ئێران:دەتوانین سوتەمەنی ناوکی خۆماڵی بەرهەم بهێنین

nusar1

3 كۆلبه‌ر تئين گولە باران ژلايی سوپای پاسداران ڤە

KDC
KDC

FREE
VIEW