KDC

ئەڵمانیا : شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بەشێک لە کوردانی شاری ڕاینە کۆبوونەوە

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کوردێکی دانیشتووی شاری ڕاینە کۆبوونەوە

ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و چەند ئەندامێکی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری ڕاینەی ئەڵمانیا لەگەڵ بەشێک لە کوردانی دیاسپۆرای ئەو شارە کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ رێککەوتی 03.07.2022، لە شاری ڕاینەی وڵاتی ئەڵمانیا، بە بەشداری ھەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و ئارام ئاگوب و ئیبراھیم عوسمان، وەک ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دوسلدۆرف، کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان بۆ بەشێک لە کوردانی دیاسپۆرای ئەو شارە ئەنجامدا، ئەوەش بەمەبەستی ڕێکخستنی کاروباری ناوەند لەو شارە و، هاوکات تیپی تۆپی پێی سەرخۆبوون، کە کاروچالاکیە وەزشیەکانیان لە چوارچێوەی ناوەندی ڕەوەندی کورستانی بەڕێوەدەبەن.

جێی باسە، لەو دانیشتنەدا بە دوور و درێژی لەسەر کار و ئەرکەکانی ناوەند و چالاکییەکانی گفتوگۆ کرا و، دواتر ھەڤاڵان چەند پرسیار و بۆچوون و سەرنجیان خستەڕوو، وە بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا، بۆ خۆیان کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدەن و، کار و بەرنامە و پلانی ئایندەی خۆیان دابڕێژن.

___

ڕووسیا :ئەمەریکا ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی گفتۆگۆکان لەگەڵ ئۆکرانیا دەکات

nusar1

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

nusar1

هۆڵەندا: ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرزڕاگیرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW