KDC

سڕبیا: شەڕی نێوان کۆچبەرانی سەر سنوری هەنگاریا 6قوربانی لێکەوتەوە


وەزارەتی ناخۆی سڕبیا بڵاویکردەوە ،لە ئاکامی شەڕ ی نێوان کۆچبەرانی سەر سنوری هەنگاریا کوژراوێک و شەش برینداری لێکەوتەوە
بەپێی ڕاگەیانراوەکەی وەزارەتی ناوبراو کە دارستانەکان بە دوری یەک کیلۆمەتر لە سنوری هەنگاریا شەڕی نێوان کۆچبەران کوژراوێک و شەش بریندار هەیە ،یەک لەبریندارەکان کچێکی 26ساڵە باری تەندروستی ناجێگیرە

ستیفان باکیچ، سەرۆکی شارەوانی سوبوتیکا، نزیک ڕوداوەکە ئاشکرایکرد بریندارەکان گەیندراونەتە نەخۆشخانەیەک نزیک سوبۆتیک لە نزیک سنوری هەنگاریا تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 30 ساڵ بووە ،بەڵام هیچ بەڵگەیەکی فەرمییان پێنەبووە

دەسەڵاتداران زانیاری زیاتریان لە بارەی ڕوداوەکە ئاشکرانەکردوە و دووپاتیان کردەوە کەپەراوی لێکۆڵینەوە بۆ کەیسەکە کراوەتەوە دوای ڕووداوەکە چەند کۆچبەرێک بۆ بنکەی پۆلیسی سوبوتیکا بردراون هەروەها پۆلیس ڕێگری کرد لە گەیشتن هەر کەسێک بە شوێنی تەقەکردن لە دارستانەکەدا کردووە
جێی ئاماژەیە سڕبیا دەکەێتە سەر ڕێگای بەڵقان کەساڵی 2015 سەدان هەزار کۆچبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا لەو ڕێگایە بەرەو وڵاتانی ڕۆژئاوا دەرۆن ،کە بەپێی دواین ئاماری ڕێکخراوەکانی پەنابەران تەنها لەیەک هەفتەدا 1265 کۆچبەر لە هەنگاریا دەستبەسەرکراون پاشان دیپۆرتی سڕبیا کراونەتەوە

سۆران حەسەن

___

دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئازربایجان و ئەرمینیا دەست پێدەکاتەوە

nusar1

ئاماری لافاوەکەی هەولێر

KDC

پۆتین دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند و،بایدن داوای وەڵامێکی یەکگرتوو یەکلاکەرەوە دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW