KDC

ئەوروپا هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی باندەکانی بازرگانی کردن بە کۆچبەران بەڕێوەچوو

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی باندەکانی بازرگانی کردن بە کۆچبەران بەڕێوەچوو

لەهەڵمەتێکی فراوانی پۆلیسی ئەو وڵاتانە بۆ دەستگیرکردن و هەڵوەشاندنەوە باندی بازرگانیکردن بەکۆچبەران دەستپێکردووە.،کە پۆلیسی ئەڵمانیاو بەریتانیا بە هاوکاری یۆرۆپۆل هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ دەستگیرکردنی تۆری بازرگانیکردن بە کۆچبەران ئەنجام داوە

لەمبارەوەنوێنەرانی داواکاری گشتی و پۆلیس هەڵمەتێکی فراوانیان لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا لە دژی چەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستپێکردووە ،ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتانی فەرەنسا، بەلجیکا، هۆڵەندا و بەریتانیا، ئەڵمانیا گرتۆتەوە .
لە ئەڵمانیا ڕۆژی سێشەممە بە بەشداری 900 ئەفسەر و پۆلیسی فیدراڵی و بنکەی پۆلیسی ئۆسنابرۆک لە کامپەکانی برێمەن و شتوتگار ،هەروەها لە چەند هەرێمێکی ئەڵمانیا بەشداریان لە 300هەڵمەتی گەڕان و پشکنین کردووە و 18کەسیان بەتاوانی بەشداری لە چەتەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیرکردووە.

هەروەها لەلەندەن کۆمسیۆنی نیشتمانی بەریتانیا بۆ بەرانگاربوونەوەی تاوانەکان ڕایگەیاند، شەش کەسیان دەستگیرکردووە ،کە گوماندەکرێت ئامانە بەبەکارهێنانی بەلەمی بچووک بەقاچاخکردنی هەزاران کەس بۆ ناو بەریتانیا بەشداریان هەبووبێت بەگوێرەی گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵمانی، ئەم تۆڕی قاچاخچییانە سەرپەرشتی گواستنەوەی هەزاران کۆچبەران ڕێکدەخەن،کە لەڕێگای کەناڵی ئاوی ئەلماش بەرەو بەریتانیا بەڕێیان دەکەن

بەپێی سایتی دی ڤی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە پێشکەشی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ کێشەی تاوانەکان (یۆرجست )لە لاهای دەکرێت ،کە (یۆرۆجست )بەهاوکاری کۆمسیۆنی پۆلیسی ئەوروپا (یۆرۆپۆل) ئەم هەڵمەتەیان ئەنجام دابوو

سۆران حەسەن

___

سعودیە:دەیان تیرۆریست لە سێدارەدران

nusar1

ڕوسیا چەند بڕیارێک دژی یابان دەردەکات

nusar1

بەڤیدیۆ: کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دۆسلدۆرفی ئەڵمانیا

nusar1
KDC

FREE
VIEW