KDC

بەناساندنی کەلتوری کوردی لە ڕێگای ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانییەوە

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند


هەرکات پێم وا بووە کە دەرەوەی ووڵات گرنگی وبایەخی تایبەتی خۆی هەبووە بۆ ناسینی نەتەوەکەمان وە ئازارو مەینەتیەکانی گەلی کوردستانی .. بۆ کورت کردنەوەی ڕێگای ئەو خزمەت و بەناساندنە وە بۆ ئەوەی خەڵکێکی زیاتری ئەوروپی و جیهانی و مرۆڤ دۆستەکانی .. کەلتوورو کەڵچەری .. نەتەوە گەورەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە کە خاکی کوردستانە بناسن ، وە هەر کوردستانیانە ساڵانێکی دوورو درێژە کارو چالاکی و خەباتیان کردووە بۆ بەدەنگ هاتنەوە و لۆبی کردنی دۆستەکانمان بۆ بەرگری کردن و پشگیری کردنمان لە مافە ئازادییەکانی گەلی کوردستان لە هەر جێگایەك بێت .
لەم کاتەی ئێستادا لە دوای دورست بوونی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیونەکان لە ووڵاتانی جیاواز .. بێگومانم کە پێگەی میللەتی کورد فراواترو بەهێزتر دەکات وە هەوڵ دەدات کە میللەتی کورد یەکگرتوو بێت ، بەڵام گرنگ وایە کە کەلتووری کوردی بە میوزیك و هونەرو پۆشاك و فلیم و کۆنسێرتی سەرشەقامەکان و کارە دەستییەکان .. ببنە هەنگاوی یەکەمی فیدراسیون ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستان لە هەموو جیهان .. تاکە زمانە کە مرۆڤە سادەکان لێ ی تێ دەگەن .. تاکە ڕێگایە کە زۆر بەئاسانی دەچێنە نێو هەموو ماڵ و تاکێکی ئەوروپی یەوە .. ئەزموونی زۆرمان هەیە لەماوەی ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵێك لە ئەوروپا کاتێك کە کوردستان لەژێر داپلۆسان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و وێران کردنی گوندەکان بوو ، هەر ئەو ساڵانە ئەگەر ڕەوەندی کوردستانی کەم بوون لە ئەوروپا ، بەڵام قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستاکان و کەسایەتی سیاسی هەبوون کە دەنگی کورد بە شێوەیەك بەرزبکەنەوە .. لە ئێستادا ڕەوەندی کوردستانیان و ئامادەیی خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەموو جیهان بڵاو بونەوەتەوە ، بۆیە گرنگی دان بە زمان و کەلتوور کارێکی لە پێشینەیە ، بەڵام کۆکردنەوەی نێو ماڵی کوردی و ڕەوەندەکان لە ژێر چەترێکدا کارێکی ئەرێنی و پێویستی ئەم کاتەیە ، لە ڕێگای چالاکی کەلتووری کە زۆر پێویستە لە ساڵی جارێك لە سەرانسەری جیهاندا وەکو ڕۆژێکی چاوپێکەتن و بەیەکگەیشتن لە پارکێکدا ڕەوەندی کوردستانی و فیداسیونەکان و ڕێکخراوە جیاجیاکان بەهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مرۆیەکانی ئەوروپی و جیهانی ئەو دیدارو ڤیستیڤاڵە ساز بدەن .
هونەری شەقام .. واتە ڕاستەو خۆ بکەویتە گفتووگۆ لەگەڵ خەڵك و ڕاکێشانی سەرەنجی خەڵکانی ئەوروپی و جیهانی ، بێگومان ئەوەش گرنگی یەکی تایبەتی خۆی هەیە ، چ بە نمایش کردنی میوزیك و شانۆکارو ڕیکلام و بانگەوازی زۆر کاری تر ، یان ڕێکخستنی شەوانەیەك بۆ کەسایەتی و ڕێکخراوەکان لە نێو ماڵێکدا و نمایشی جلوبەرگی کوردستانی و ژەنینی میوزیك .. ئەمانە چەندین چالاکی تر دەبنە هۆیەك بۆ ناسینی کەلتووری کوردی و کەڵچەری کوردی .. وە ڕێگایەکە بۆ ناسینی خەڵکی کوردستانی وەکو لۆبی یەك لە سەرانسەری جیهان و.. ئەو کات دەتوانی بڵێن دۆستایەتی گەلی کوردستان و جیهان .

___

لوبنان : دەستبەسەر 28 تەن نیتراتی ئەمۆنیۆم دەگرێت

KDC

گروپێکی ژنانی سەر بە کۆنفدراسیۆن رۆژی جیهانی ئافرەتانیان بە جلوبەرگی کوردی پیرۆز ڕاگرت

nusar1

کۆبوونەوەی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کورستانی سازدرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW