زۆرن ئەو پەنابەرانەی کەلە ئەڵمانیا بێ مافی نیشتەجێبوون دەژین،بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی پەنابەران ڕەشنوسی یاسایەک ئامادەکراوە ،هەلێکە بۆ باشترکردنی ژیانیان و دەستەبەرکردنی مافی نیشتەجێبوون ،مەرجی سەرەکیش خۆ گونجاندنیان لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانیا بەباشی هەبێت
لەمبارەوە حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕەزامەندی لە پرۆژە یاساکە کردووە ،ڕوانەی پەرلەمان دەکرێت تا یاساکە پەسەند بکرێت ،بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە یاسایە ژیانی هەزاران کۆچبەر گۆرانکاری بەسەردێت ،هەلێکە تا کۆچبەران خۆگونجاندن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئەڵمانی بە فێربوونی زمان و هەلیکارکردن تا بتوانن مافی مانەوە دەستەبەربکەن
ئەم پرۆژە یاسایەیی حکومەتی شوڵتس ،کە نزیکەی 130 هەزار پەنابەر دەگرێتەوە ،کەلە ماوەی پێنج ساڵ مانەوەیان لە ئەڵمانیا مافی پەنابەریان رەتکراوەتەوە و بەڵام نەتونراوە دیپۆرتبکرێنەوە ،لەگەڵ ئەوەش مافی کارکردنیان نەبووە
بەپێی پرۆژەیاساکە « پێویستە ئەو کەسانەی کە لە ژینگەی ئەڵمانیا دەژین لەو ماوە درێژەی بێ مافی پەنابەرێتی دەرفەتێک بدرێتێ بۆ ئەوەی مەرجی پێویست بۆ نیشتەجێبوونی یاسایی دابین بکەن».
بڕگەی پێویست لە پرۆژە یاساکە پەنابەران مافی مانەوەی کاتی یەک ساڵیان پێدەدرێت ،تا لە ماوەی دیارکراو بتوانن کارێک دەستەبەربکەن تاپشت بە خۆیان ببەستن، هاوکاری وەرنەگرن ،لەگەڵ فێربوونی زمان و خۆ گونجاندنیان ، دەرفەتێکە بۆ ئەوەی مافی مانەوەی هەمیشەیی وەرگرن
جێی ئاماژەیە لەدواین هەڵبژرادنەکانی ئەڵمانیا پارتی سەوزو سۆسیالستەکان سەرکەوتنی بەدەست هێناو بۆ یەکەمین جار زۆرترین پەنابەر وەک ئەندام پەرلەمان هەڵبژێردران ،کەگەڵ پێکهێنانی حکومەت پرۆژەیاسایی بە نیازی باشترکردنی یاسایی پەنابەری و گۆرانکاری ڕیشەی لە ژیانی کۆچبەرا ن و پەنابەران لە ئەڵمانیا بکرێت
سۆران حەسەن