KDC

ئوسترالیا: دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

‎ھەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستانیانی دیاسپۆرا لە ئوسترالیا KDC-Australia INC

‎ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی ١٠/٧/٢٠٢٢ سەعات حەوتی ئێوارەو لە شاری سیدنی کۆبوونەوەی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی کوردستانیانی دیاسپۆرا – ئوسترالیا کرا بە ئامادەبوون و میواندارێتی کاک فیکری بارزانی لێپرسراوی لیژنەی ناوچەی پاسیفیکی پارتی دیموکراتی کوردستان..لەم کۆبوونەوەیەدا دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندەکە بە شێوەیەکی فەرمی ھەڵبژێردرا کە لەم زاتانە پێک ھاتبوو:
‎عەبدولوەھاب تاڵەبانی : بەرپرسی ناوەندی ئوسترالیا
‎رەزاق سابیر: سکرتێر
‎ئیدریس بەرواری: بەرپرسی دارایی
‎سەفین عەلی ئیبراھیم: پەرپرسی کاروباری ھونەر
‎ياسين بارزاني : ئه ندام
‎خوشکە جوان فەرەج عەبدەڵڵا: ئەندام
‎سەڵاح نووری: ئەندام
‎ھەروەھا بڕیار درا کاک فەخرەدین گەرمیانی نۆێنەرایەتی ناوەند بکا لە ویلایەتی خوارووی ئوسترالیا وە کاک مازن بەرواری نوێنەرایەتی ناوەند بکا لە ویلایەتی فیکتۆریا .
‎ھەروەھا لەکۆبوونەوەکە بڕیار درا ھەموو ھەنگاوە پێویست و رەسمیەکان تەواوبکرێ بۆ دەست بەکار بوون.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان : پتر لە 200هەزار ئاوارەی شەنگال ناتوانن بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە

nusar1

وڵاتانی ڕۆژئاوا دیبلۆماتکارانی ڕوسیا دەردەکەن

nusar1

واشنتۆن :دژی لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

nusar1
KDC

FREE
VIEW