KDC

لە پێناو تەندرووستییەکی باش و لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە ئەم کارانە بکەن


پسۆڕانی بواری تەندرووستی و پزیشكانی تایبەتمەند دەڵێن، كاتێ مرۆڤ دەگاتە نیوەی تەمەن، ئەوا پێویستە لە ئەنجامدانی چەند كارێ دووربكەوێتەوە و چەند كارێكی دیكەی گرنگیش ئەنجام بدات.

یەكەم: پشكنین لەبیر مەكە
دكتۆر دارین بی مارێنیس لە كۆلیژی پزیشیكی سیدنی دەڵێت لەبیركردنی پشكنین هەڵەیەكی گەورەیە لە نیوەی تەمەندا. ئەوەشی وتووە “پێویستە پشكنینی شێرپەنجەی كۆڵۆن لە سەرەتای 45 ساڵیدا بكرێت”، بۆیە لەبیركردنی پشكنین كارێكی هەڵەیە.

دووەم: دەركەوتنی نیشانەكان لەبیر مەكە
نابێت دەركەوتنی نیشانەكان تیاتدا لە نیوەی تەمەندا لەبیر بكەیت، دكتۆر مارێنس دەڵێت “لەبیركردنی نیشانە مەترسیدارەكانی وەكو كەمكردنەوەی چاوەڕواننەكراوی كێشی جەستە، دەركەوتنی ئازار لە سنگدا، قورس هەناسەدان، كارێكی هەڵەیە و سەردەكێشیت بۆ نەخۆشیی مەترسیدار.

سێیەم: تەندرووست بخەوە
خەوتن رێگەیەكی پێویستە بۆ تەندرووستبوون، تێكچوونی كاتەكانی خەوت نیشانەی خراپە و لەبیر مەكە و هەوڵی چارەسەركردنی بدە.

چوارەم: پەیڕەوی لە خووی خراپ مەكە
هەندێك خووی خراپ هەیە سەردەكێشێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی مەترسیدار وەكو “جگەرەكێشانی زۆر لەدوای نیوەی تەمەن”، دكتۆر مارێنس وتوویەتی “جگەرەكێشانی بەردەوام سەردەكێشێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن”.
دوای گەیشتنە نیوەی تەمەن گەورەترین هەڵە كە ئەنجامی بدەیت ئەوەیە دووربكەویتەوە لە چالاكییە جەستەییەكان.

پێنجەم: ژیانێك مەكە كەم جووڵەی تیادا بێت
گبۆلاهان ئۆكوبادیژۆ، پزیشكی نەشتەرگەری بڕبڕەی پشت لە نیویۆرك دەڵێت گەورەترین هەڵە لە ژیانتدا ئەنجامی بدەیت ئەوەیە دووربكەویتەوە لە ئەنجامدانی چالاكیی جەستەیی كاتێك دەگەیتە نیوەی تەمەن، ئەوەش دەڵێت “ژیانی بێ جووڵە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە، شەكرە لە جۆری دووەم، قەڵەوی، نەخۆشییەكانی دڵ و تەنانەت مردنی پێشوەختیش هەیە”.

شەشەم: راهێنانی بەردەوام بكە
لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا جومگە و ماسولكەكان تووشی گرفت دەبن، راهێنانكردن باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی مەترسییەكانی لەسەر كەم ببنەوە و هەست بە باشبوون بكەن.

حەوتەم: لە خۆر دوورمەكەوەرەوە
لەگەڵ ئەوەی پێویست نییە زۆر لەبەر خۆر بمێنینەوە، بەڵام پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كەوا سوودوەرگرتن لە تیشكی خۆر پێویستە “ئیسك پێویستی بە تیشكی خۆرە لەگەڵ زیاتر هەڵكشانی تەمەن، چونكە بێهێزیی ئێسك مەترسی شكان لەسەر ئێسك زیاتر دەكات”.
پزیشكەكان ئامۆژگاری ئەوە دەخەنەڕوو “چوونە بەر خۆر یارمەتیمان دەدات بۆ پاراستنی بەهێزیی ئێسك، هەروەها رۆڵی هەیە لە پاراستنی رێژەی ڤیتامین (D) كە هۆكارە بۆ پاراستنی ئێسك، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ وەرگرتنی رێژەی پێویستی كالیسیۆم و رێگریكردن لە لاوازبوونی ئیسك”.

___

ناوەندی هانۆڤەر و کوردستانییانی ڤۆلسبۆرگ کۆڕێکیان سازکرد

nusar1

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو پۆلیسی ئیسرائیل لە ئەستۆگرت

nusar1

یونیسێف: زیاتر لە دوو لەسەر سێی دانیشتوانی لوبنان هەڕەشەی تینوەیەتی لەسەرە 

KDC
KDC

FREE
VIEW