KDC

هەندێ لە خانمان پێش پرۆسەی هاوسەرگیری


کتێبی ”خانم دەستی پیاوەکەت بگرە”
هەوارخان سەید موراد ..

هەندێ لە خانمان پێش پرۆسەی هاوسەرگیری ، پێش مەحرەم بوونی لەو کەسەی خۆشی دەوێت ، زۆر بە زوویی متمانە بە هەست دەربرینی رەگەزی بەرامبەر دەبەخشێت ، کە سادەترین ووشە بۆی وەک رۆمانێکی پڕ لە ئەوینی وایە ، کەچی لە دوایی بەیەکگەیشتن و بوون بە هاوسەر ، درەنگ متمانە بە هەستی پیاوەکەی دەکات ، بۆیە پێویستە پیاو بەردەوام رۆژانە هەستی خۆشەویستی خۆی دەڕببرێت بۆ خانمەکەی ، تا خانمەکەی ئاسودەبێت لە ژێر چەتری مەحرەمەکەی ، هەست دەڕبرین بەتایبەت لە سەرەتاکانی قۆناغی هاوسەرگیری چاکترین پاشەکەوت کردنە بۆ ژیانێکی پڕ موحیبەت و کامەرانی، لە روویی سایکۆلۆجی ش سەڵمێنراوە کە خانمان هۆرمۆنێکی تایبەت بە خۆیان هەیە ،کە لە کاتی سادەترین و بچوکترین گرفت فشاڕیان بڵند دەبێت و بۆ ماوەیەکی کاتی نەڕێنی دەبن و بە بۆڵەبۆڵ دەبن و ژیانی خۆیان بەراورد دەکەن لەگەڵ ژیانی کەسانی تردا وا هەست دەکەن لە بارێکی شایستە دانین ، بۆیە هەست دەربەرنێکی راستگۆیانەی پیاو بۆ هاوسەرەکەی زۆر پێویستە ، وا دەکات خانمەکەی ڕابهێنێت لە کەشێکی پڕ متمانەی لە خاوەنەکەی ، چون کە خانمان زۆر دڵنیابوونەوە لەوەی هاوسەرەکەی زۆری خۆش دەوێت ، ئاوا دەبێتە پشت و پەنایەکی گەورە بۆ پیاوەکەی ،سادەترین شتگەڵی پیاوەکەی بە پیرۆزی دەبینێت و روحی خۆشی بۆ فیدا دەکات .

___

شەرقولئەوسەت: پشتیوانی مانەوەی کازمی وەک سەرۆکوەزیران زۆرە

KDC

بەشی ڕێکخستنی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەند، کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان کۆبوونەوە

nusar1

فەرەنسا جیاوازی لە نێوان کۆچبەرە ئۆکرانییەکان و ئەوانی دیکە دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW