KDC

ئەوروپییەک لە وڵاتی کوردان بە کرمانجی کەوتە بازارەوە

رەحیم رەشیدی

پەڕتووکی ”ئەوڕووپیەک لە وڵاتی کوردان” بە شێوەزاری کرمانجی چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەو کتێبە بیرەوەری و بەسەرهاتی خاتوو ”هێلێن قاسملوو” لە خۆدەگرێ، کە وەکوو ئورووپی و هاوژینی د. قاسملوو بەشێکی گرینگ لە مێژووی حیزبی دێموکرات و خەباتی ئازادیخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
”سەلیم زەنجیری”، پێشمەرگەی وەرگێری ئەو بەرهەمە لەم بارەوە وتی: ”لە 33 هەمین ساڵڤەگەڕی تێرۆرکرانی د. قاسملووی نەمرو هاوڕێیانی دا، وەکوو وەفایەک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئەو رێبەرە مەزنە، پەرتووکی “ئەوڕۆپیەک ل وەڵاتێ کوردان”، بە شێوە زاری کرمانجیم بڵاوکردەوە. چونکە پێشتر ئەو پەڕتووکە بە زمانەکانی، فەرانسەوی، چێکی، ئینگلیزی، فارسی، تورکی، عەرەبی، زاراوەی سۆرانی بڵاوکراوەتەوە.”

کورتەیەک دەربارەی سەلیم زەنجیری:

”سەلیم زەنجیری”، خەڵکی ئۆرمیەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، ساڵی 1999 بووەتە پێشمەرگە. ئەندامی دامەزرێنەر و سەرنووسەری رۆژنامەی ئاگری بوو کە بە کرمانجی بڵاودەکرایەوە. رۆژنامەوانی تیشک تیڤی بوە. لە یادی 25 ساڵەی شەهیدکرانی د. قاسملوودا، “کوردستان و کورد”ی د. قاسملووی لە فارسیەوە وەرگێرابووە سەر کورمانجی ژووروو.
ناوبراو بێجگە لە وەرگێڕان”کوردستان و کورد” هەروەها پەرتووکی “ئەوڕۆپیەک ل وەڵاتێ کوردان” سێ وەرگێڕانی دیکەی چاپکراوی کورمانجی لە سەر ئەنفالی کوردانی باشوور بە ناوەکانی “گەلاوێژ”- “شەمیلە” و “حەپسە”ی چاپ و بڵاوکردۆتەوە. هەروەها دوو وەرگێڕانی دیکەی لەژێر چاپە. هەنووکە زەنجیری بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

___

ئەمەریکا: شفا بارزانی لەگەڵ کلدانییەکانی شاری دیترۆیت چەند دیدارێکی سازکرد

nusar1

لە چلەی کامیل ژیردا…

nusar1

وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنی هاوکاریکردنی ئۆکرانیا بە چەکی قورس دەدەن ،ڕوسیاش هۆشداری دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW