KDC

نەمسا :ڕەوەندی کوردستانی یادی تیرۆرکردنی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملویان کردەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا یادی تیرۆرکردنی دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملویان کردەوە

دوێنێ رێککەوتی 13-7-2022، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-نەمسا، بە بەشداری هەڤاڵان ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی گشتی و، نزار موسا بەرپرسی ناوەند و پۆلێک لە ئەندامانی ناوەند، لە ڤیەننا چەپکە گوڵیان لەسەر مۆنۆمێنتی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو دانا.

عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتی پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ماوەی ساڵانی ١٣٥٠ ھەتا ١٣٦٨ هەتاوی، لە شاری ورمێ لە دایکبووە و لە شاری ڤییەنا تیرۆر کرا، ئەوەش لە کاتێکدا بوو، کە لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی ئامادەی وتووێژبوون سەبارەت بە ئاشتی نێوان کورد و کۆماری ئیسلامی ئێران، مخابن بەدەست نوێنەرانی ئەو کۆمارەوە تیرۆرکران.

لە ١٣ی تەممووزی ١٩٨٩، یەکێک لە سامناکترین ڕووداوەکانی مێژووی کورد لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو سکرتێری گشتیی پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ عەبدوڵڵا قادری ئازەر و فازیل ڕەسوڵ مەحموود، لەسەر مێزی وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆر دەکرێن، دکتۆر قاسملو لەکاتێکدا تیرۆرکرا، کە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی ئاشتییانە بۆ بابەتی کورد لە ئێران و بۆ بەدەستھێنانی مافە سیاسی و مرۆڤایەتییەکانی نەتەوەی کورد چووبووە ئەو دیدارە. سەرەڕای بەڵگە حاشا ھەڵنەگرەکانی کاتی تیرۆرکردنەکە، وڵات نەمسا ڕێگای بە پۆلیس و دەزگای حکومییەکانی خۆی نەدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان بە ئەنجام بگەیەنن، لە ئاکامدا ئەو تاوانە کەم وێنەیە، کە لەنێو دڵی وڵاتێکی دیموکراتی ئەوروپادا ئەنجام درابوو، بێ سزا مایەوە و دۆخە یاساییەکەی ھیچ کات چارەسەر نەکرا

___

کۆنفرانسی دامەزراندنی فدراسیۆنی هۆڵەندا بەڕێوەچوو

nusar1

تورکیا بەپشتیوانی نێودەوڵەتی بەنیازە ئاوارەکان لە باکوری ڕۆژئاوایی سوریا نیشتەجێ بکات

nusar1

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و سیناتۆرێکی فەرەنسی کۆبونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW