KDC

هەولێر و داعش و حەشدی شەعبی


سوورە مەرگەیی ..


دوای سەرهەڵدانی داعش و کۆنترۆڵکردنی نیوەی خاکی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لە کەمترین ماوەدا و، نزیک بوونەوەی لە بەغدای پایتەخت، لە لایەن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە هەرێمی کوردستان و هەولێریش بە ئامانج گیران، ئەگەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی نەهاتبانایە سەرخەت و پشتیوانی سەربازی حکومەتی عێراقیان نەکردبا، ئەوا ئێستا شتێک بە ناوی حوكمڕانی شیعە لە عێراق نەدەما.
بوونی داعش دەستی ئێرانی لە عێراق واڵاتر کرد بۆ ئەوەی زیاتر دەست بخاتە ناو عێراق و، چەندین گرووپی میلیشیایی سەر بە خۆی درووست بکات، ئێستا ئەو گرووپانە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان هەمان سیاسەتی داعش و بگرە خراپتریش پەیڕەو دەکەن، بە واتایەکی تر بەرامبەر بە کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، لە ئاخوڕی عرووبەدا دەلەوەڕێن، ئەوەش ئەرکێکی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقی دەخاتە سەر کۆی حزب و لایەنەکانی کوردستان، کە کوردانە بیر بکەنەوە و بە هێزی کوردایەتی رووبەڕووی سیاسەتی عرووبە ببەنەوە و، هەموویان ئەو راستییە بزانن، کە هیچ حزب و لایەنێکی کوردی ناتوانێ لە ژێر سیاسەتی عرووبەدا هەناسەیەکی کوردانە هەڵمژێ، جا ئەو سیاسەتە عەرەبی سوننە بیکات یان عەرەبی شیعە، ئەگەر ئەو لایەنە بە جاشبوونی خۆی رانەگەیەنێ، مێژووش سەلماندوویەتی چارەنووسی جاش و بە جاشبوون لای گەل ریسوا بوونە و لای داگیرکاریش بە سووک سەیر کردنە.

___

ڕۆڵی گەنج لە هەڵبژاردندا

KDC

بەلجیکا: کۆمەڵەیەکی کورد کارەکانی لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن ئەنجام دەدا

nusar1

دڤێت نڤیسەر ژی یان ئەو کەسێن پەرتووکا دنڤیسین و ڕۆلێ قوتابخانا بنەرەت دگەشەپێدانا ئەدەبێ زارۆکاندا…

nusar1
KDC

FREE
VIEW