KDC

جۆبایدن لە بەردەم سعودیە ئەژنۆی دا

گەشتی بایدن بۆ سعودیە و دیدارەکەی لەگەڵ بن سەلمان شەپۆلێکی ڕەخنەی لە ڕۆژنامەکانی ڕۆژئاوا و نۆروێژ لێکەوتەوە.

بەڵام هەمووان دان بەوەدا دەنێن کە سعودیە لە سەردەمی بن سەلماندا چیتر سعودییەی پێشوو نییە، کە هەر کاتێک ئەمریکا فەرمانی “باز بدە، سعودیەش بازبدات!”( ئاماژەێە بە خزمەتکاری بێ ئەملا و ئەولاێ بەرپرسانی پێشووی سعودیە بە نیسبەت ئامریکاوە).

رۆژئاواییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستی بازاڕی جیهان بە نەوتی سعوودیە دوای قەیرانی وزە بەهۆی شەڕی رووسیا لە دژی ئۆکرانیا و هاوپەیمانی ناوچەیی دژ بە نفوز و هەژموونی ناوچەیی ئێران وایکرد بایدن لەبەردەم سعودیە ئەژنۆ بدات، ئەمەش پێچەوانەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی بوو.

بایدن بە بن سەلمانی گوتبوو: تۆ بەرپرسی کوشتنی قەشگچی.

لەم لاوە بن سەلمان وەڵامی دایەوە: ئێوەش بەرپرسیارن لە کوشتنی موسڵمانان لە زیندانەکانی گوانتانامۆ و ئەبوغرێب.

مەراسیمی پێشوازیکردن لە بایدن بە بەراورد لەگەڵ ترەمپیش جیاوازییەکی بەرچاوی هەبوو! سارد و تا ڕادەی پێشوازیکردن لە پارێزگارێک نەک سەرۆکێکی ئەمریکی.

هەر لەبەر ئەم هۆکارانە ​​دەڵێن سعودیە لە سەردەمی بن سەلماندا چیتر سعوودیەی پێشوو نابێت.

مەسعود ناسری
ئوسلو / نۆروێژ

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد هەنگاوێک بۆ یەک دەنگی

KDC

پەیامێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

nusar1

‌هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی : بە 14 مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

KDC
KDC

FREE
VIEW