KDC

بەریتانیا: تیپێکی تۆپی پێ پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە دەکەن

تیپێکی تۆپی پێی کوردی لە لەندەن، پەیوەندییان بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا کرد و، سەرۆکی یانەکە دەڵێ، لە پێنا و خاک و ئاڵای کوردستان دەبینە ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی.

بەختیار وەیس، ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، رایگەیاند، تیپی تۆپی پێی Kurdish FC لە لەندەن، کە لە ساڵی 2019ەوە دەستیان بە وەرزشی تۆپی پێ کردووە و، ئێستا لە پلە یەکی یانەکانی بەریتانیا یاری دەکە، پەیوەندییان بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە کردووە.

موفید جەوهەر، سەرۆکی یانەی K urdish FC، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەڵێ، جیا لە یانەکەیان، خاوەنی فێرگەیەکن بۆ راهێنان بە منداڵان لە بواری وەرزشی تۆپی پێدا و، زیاتر لە 70 منداڵ تێیدا بەشدارن و راهێنانیان پێ دەکرێت.

موفید جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە هۆکاری بوونە ئەندام لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، خزمەتکردنە بە خاک و ئاڵای کوردستان، وە لە ڕێی ناوەندیشەوە خزمەت بە گەنجان و منداڵانی کوردی تاراوگە دەکەن.

___

کەنەدا:ڕەوەندی کوردستانی ئێوارە خوانێک ئامادەدەکەن

nusar1

کوردێک کاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی هەرێمێکی فینلاندە

KDC

وێنەی ئەو جەنراڵەی ئەفغانستان بڵاو دەبێتەوە، کە بەڵێنی بردنەوەی شەڕی دژ بە تاڵیبان دا

KDC
KDC

FREE
VIEW