KDC

تاقیکردنەوەی کۆرسی یەکەمی فێربوونی زمانی کوردی کۆتایی هات

تاقیکردنەوەی کۆرسی یەکەمی فێربوونی خوێندنی و نووسین و خوێندنەوەی زمانی دایک کۆتایی هات

ئەمڕۆ پڕۆسەی تاقیکردنەوەی کۆرسی یەکەمی خوێندنی ئۆنلاینی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی شیرینی کوردی، لەڕێی ئۆنلاینەوە بۆ منداڵانی کوردی تاراوگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

مامۆستا زومەیران، مامۆستای شێوەزاری بادینی، بە ماڵپەڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، پڕۆسەی تاقیکردنەوەکە زۆر بە سەرکەوتووانە کۆتایی پێهاتووە و، هەندێ منداڵی کوردی بەشدار نەبێت، کە بەهۆی گەشتەوە نەیانتوانیوە بەشداری بکەن، بۆ ئەوەش کاتیان پێدراوە و دواتر تاقی کردنەوەکەیان پێ دەکرێت.

ئەو جەختیشی لەوە کردەوە، کە خۆشبەختانە، منداڵانی کوردی تاراوگە نشین، وێڕای بەشدارییان، ئاستێکی بەرزی تێگەیشتن و فێربوونی زمانی دایکیان هەیە و، ئەوانیش بەوە زۆر خۆشحاڵن، هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە بۆ کۆرسی دووەم، ئەو و مامۆستا شوکریە، کە وانەی شێوەزاری سۆرانی دەڵێتەوە، بە جیا هەستاون بە دانانی کتێبێکی دیکەی فێربوونی زمانی کوردی هەردوو شێوەزار، کە نزیک لە کتێبی خوێندنی پەروەردەیی هەرێمی کوردستانن، بەڵام بە شێوەیەک، کە بگونجێت و ئاسانتر بێت بۆ منداڵانی تاراوگە نشین.

جێی باسە، خوێندن لە رێی ئۆنلاینەوە بۆ فێربوون و نووسینی زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە نشین، پڕۆەژەیەکی نەتەوەیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بوو، کە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا و، خۆشبەختانە لەلایەن ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەوە بە خۆشحاڵییەوە قبوڵ کرا و، لەسەر ئەرکی وەزارەت، دوو مامۆستای شێوەزاری سۆرانی و بادینی بۆ ئەو پڕۆژە نەتەوەییە تەرخانکران.

___

ناوەندی لەندەن بەشدارییان لەکۆڕبەندێکی تایبەت کرد

nusar1

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

تورکیا بەرزبوونەوەی نوێی نرخی بەنزین دەسەپێنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW