KDC

قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق راگەیەنرا


بەهۆی زیادبوونی ئامارەكانی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی عێراق بڕیاریدا شەوانە قەدەغەی هاتووچۆ بكرێت لە تەواوی پارێزگاكانی وڵاتدا و دەوامی بەشێكی فەرمانبەرانی ژن كەم بكرێتەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی كازمی كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و مەترسی جۆرە گۆڕاوەكانی پەتاكە كرا و چەند بڕیارێك دەركرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی عێراقی، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق بڕیاریداوە نیمچە قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاكان بەردەوام بێت شەوانە لە كاتژمێر 11ی شەو تاوەكو 5ی بەیانی لە هەموو ڕۆژەكانی هەفتەدا.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیار دراوە بە داخستنی یانەكانی شەوانە و هۆڵەكانی بۆنە و ئاهەنگەكان و ڕێگە نەدرێت بە هیچ كۆڕ و كۆبووونەوەیەكی فراوان.

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عێراق جەختیشی كردۆتەوە، كە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ لە زانكۆ حكومی و ئەهلییەكان بەپێی ئەو نووسراوە دەبێت، كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دەركراوە.

بڕیاریش دراوە دەسەڵات بدرێت بە فەرمانگەكانی دەوڵەت بۆ دیاری كردنی كاتی دەوام (بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی دووگیانن و ئەو ژنانەی منداڵی خوا 6 ساڵانیان هەیە) بەجۆرێك 50%ی دەوام بكەن هەروەها پابەند كردنی فەرمانبەران بە پشكنینی كۆرۆنا و خۆكوتانیان بە ڤاكسین و پێدانی كارتی ڤاكسین.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دوورگەی یۆلاندی وڵاتی دانیمارک دامەزرا

nusar1

بۆیەکەمجار لە سوید بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاوخواردەمەنی دروستدەبێت

nusar1

ئەمەریکا: بۆ یەکەمجار هێلیکۆپتەری (بلاک هۆک ) بێ فرۆکەوان تاقیدەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW