KDC

ئیسپانیا: هۆشداری لە شەپۆلێکی کۆچبەرانی نایاسای لە جەزائیرەوە دەدات

ژمارەیەکی زۆر لە بەلەمەکانی جەزائیر بەردەوام دەگەنە کەناراوەکانی ئیسپانیا. لە نێوان دوورگەکانی بالێاریکدا چەندین شوێنی بەلەمی کۆچبەرانی نایاسایی هەیە.

لەمبارەوە ئاژانسی پاراستنی سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا کە (فرۆنتکس ) ناسراوە ، هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا لە شەپۆلێکی کۆچبەران لە جەزائیر بەرەو کەناراوەکانی ئیسپانیا دەدات .

لەم دواییانەدا لە کەناراوەکانی ئیسپانیا، لە دەریای ناوەڕاستەوە شاهیدی زیادبوونی ژمارەی بەلەمی کۆچبەری جەزائیر دەدەن ، بە تایبەت کە بارودۆخی کەشوهەوا گونجاو جێگیرە.

بەپێی هەواڵی سایتی مهاجر نیوز یەکەکانی ڕزگارکردن و پاسەوانی کەناراوەکانی ئیسپانیا لە سەرەتای بەهارەوە، ڕۆژانە هەوڵەکانیان بۆ ڕزگارکردنی کۆچبەرانی جەزائیری بە بەلەمی بچووک دەدەن ، لە دوایین ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە لە نێوان دوو ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراوە، کاتێک خاچی سوور لە ئەلمێریا ڕاگرتنی نزیکەی ٢٠٠ کەسی لە کەناراوەکانی ئەندەلوس ڕاگەیاندبوو

___

بنار هشیار: گەورەترین شانازی بوو بۆ من کە لەسەر ستەیج بووم و سەرۆک بارزانی بەرانبەرم دانیشتبوو

KDC

ڕەوەندی کوردستانی لە بەرلین بەشداری مەراسیمی ماتەمینی قوربانییەکی تیرۆریان کرد

nusar1

ئاگاداریەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستانیانی لە وڵاتی ئۆکرانیا نیشتەجێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW