KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبوونەوە

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا و ڕاوێژکاری باڵای وەزەرەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێراق کۆبوونەوە

لەدرێژەی چالاکییەکانی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەندا بۆ ناساندنی کۆنفدراسیۆن و تیشک خستنە سەر پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان
ڕەحیم ڕەشیدی ناسراو بە مستەر کورد لەگەڵ گریگۆری سولیڤان نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێراق کۆبووە

لەو دیدارەدا گرینگی و بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا قسەیان لێوەکرا ، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی؛ باسی لە ئامانج و بەرنامەکانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کرد، لەم بارەوە داوای لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوە کرد هاوکارو پشتیوانیان بن بۆ گەشەی ئەو چەترە کوردستانییە کە هەوڵی ئەوەیە گشت کوردستانیانی تاراوگە بۆ خزمەت بە دۆزی کوردستان کۆبکاتەوەو لە تواناو وزەی هەمووان بۆ بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای کوردستان کەڵک وەربگرێت.

لای خۆیەوە گریگۆری سولیڤان، راوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوە وێرای دەربرینی خۆشحالی خۆی بۆ ئەو دیدارە، بیرو بۆچوونەکانی خۆی سەبارەت بە باسی ئاماژەپێکراو باسکردو هەروەها بە بایەخەوە باسی لە پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا کردو رایگەیاند، دەبێ بە هەموو تواناوە بۆ گەشەو بەرەوپێشبردنی ئەو پێوەندییانە کار بکرێ، چوونکە ئەوە لە قازانجی هەر دوو لایەو ئاکامی پێوەندییەکان لە رابردوودا ئەو راستییە دەسەڵمێنێ.
جێی ئاماژەیە هەر دوو لایەن بریاریاندا سەبارەت بەو بابەتانەی باسیان لێوەکرا درێژە بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانیان بدەن.

___

ئەمەریکا و ژاپۆن مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن

nusar1

ئێران دوو برای کورد لە سێدارە دەدا

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاڕاستەی کەمپینەکانی هاووڵاتیانی باکووری کوردستان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW