KDC

مەغریب: لە ماوەی دووڕۆژدا پتر لە 230 کۆچبەری نایاسایی ڕزگار دەکات

هێزی دەریایی مەغریب لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە ٢٣٠ کۆچبەری لە دەریای ناوەڕاست ڕزگار کرد

دەسەڵاتدارانی مەغریب رایانگەیاند، لە نێوان 17 بۆ 19ی ئەم مانگە، یەکەکانی هێزی دەریایی شاهانە بە تێکڕا 236 کەسیان رزگارکرد، لەکاتێکدا ئەوان هەوڵیان دەدا بگەنە کەناراوەکانی ئەوروپا. بەپێی ئامارە فەرمییەکانی مەغریب، لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، زیاتر لە چواردە هەزار هەوڵی کۆچکردن لە ڕێگەی دەریاوە دراوە .

ئاژانسی هەواڵی مەغریب لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە رایگەیاندووە، “کۆچبەرە رزگارکراوەکان فریاگوزاری سەرەتایی پێویستیان لە هێزی دەریایی شاهانە وەرگرتووە پێش ئەوەی بۆ بەندەرەکان بگوازرێنەوە بۆ ئەوەی دواتر رادەستی سەربازی شاهانە بکرێن بۆ جێبەجێکردنی رێکارە کارگێڕییەکانی لە شوێنی خۆیان”.
ڕێگایەکی دیکە کە کۆچبەران هەوڵی گرتنەبەری دەدەن، لە ڕێگەی سیاجەکانی نێوان ناوچەکانی سیوتا و مێلیلا لە باکوری مەغریب . بەشێکیان هەوڵدەدەن بە مەلەکردن بچنە ئەو دوو ئینکلاڤە بەهۆی توندکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکانەوە، بەتایبەتی لە مەغریبەوە، جگە لەو توندوتیژییانەی کە کۆچبەران لەوێ ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام هەرچەندە مەودای ئاوی نێوان هەردوو ئینکلاڤەکە و خاکی مەغریب زۆر کورتە، بەڵام بە ڕەوتی ئاوی زۆر بەهێز تایبەتمەندە کە مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی کۆچبەران دروست دەکات.

___

ڕوونکردنەوەیەک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە 

KDC

هیواو ئاواتەکانی نیمۆ خۆشناو لە نیو هونەری کارئەکتەریدا

KDC

هاووڵاتییەکی دیکەی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW