KDC

ئەڵمانیا: ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە پەنابەران داوای ڕاگرتنی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ یۆنان دەکەن

ڕێکخراوەکانی بەرگریکار و مافەکانی کۆچبەران ،ئەنجومەنی پەنابەرانی باڤاریان و پرۆ ئەزول ڕەخنەیان لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ یۆنان گرت


لە بەیانناماەیەکی هاوبەش هەردوو لایەن داوای ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ یۆنان دەکەن ،هەموو ئەو هۆکارانەیان رەتکردەوە کە ئاستی بژێوی لە یۆنان جێگیرە و ڕەوشی ئابوری بەرە باشتر چووە ،چونکە پەنابەران لەگەڵ ئەوەی هەندێکیان مافی مانەوە وەردەگرن ،بەڵام هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ پەنابەران دابین ناکرێت ،گەر کاریان نەبێت ،دەربەدەر و لەسەر شەقامەکان ڕۆژدەکەنەوە

لەمبارەوە سایتی مهاجرنیوز بڵاویکردە ،کە نوسینگەی یەکێتی کاروباری پەنابەران بە هۆکاری جیاواز پەنابەران دیپۆرتی یۆنان دەکەنەوە ،کە ڕۆژی 27ئەم مانگە چوار پەنابەری کە خەڵکی یەمەن ،سوریا و فەلستین بوو ،دیپۆرتی فرۆکەخانەی ئەسینای پایەتەختی یۆنان کراونەتەوە ،کە ئەمەش بەشێکی تر لەو نەهامەتیانەیە کە دوبارە کۆچبەران ژیانیان لە دەربەدەری و سەرشەقامەکان بەسەر دەبەن


بەپێی ڕاگەیاندراوی هەردوو ڕێکخراەی ناوبراو دیپۆرت کردنەوەی پەنابەران پێچەوانە یان دژ بە یاسایی پارێزگاری لە ژیانی کۆچبەرانە کەلە ساڵی 2021 لەلایەن دادگایی باڵای ئیدارەی ئەڵمانیا دەرچووە


هەروەها گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی دووەم کە مافە کۆمەڵاتیەکان و دەستبەرکدنی شوێنی نیشتەجێبوون و خۆارکی نەبێت و هەروەها هیچ بیمەیەکی تەندروستیش نایانگرێتەوە ،بە ئاستەنگی دەسبەرداربوونی کارێک کە بژێوی ژیانیان دابینبکات

جێی ئاماژەیە ژیانی کۆچبەران و پەنابەران بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە یۆنان زۆر نالەبارە ،لەگەڵ ئەوەی مافی پەنابەری زۆر کەمە ،ڕۆژانە کۆچبەران و پەنابەران ڕووبەڕووی گەلێک ئاستەنگ دەبنەوە

سۆران حەسەن

___

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکەوە چەندین رووسی گیانیان لە دەستدا

KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ پارت سەربەستی کوردستان کۆبووە

nusar1

ئەمەریکا پشتگیری ڕێگای دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW