KDC

لەیادی 71ساڵەی پەیماننامەی جنێف لەبارەی پەنابەران

ئامادەکردنی ..سۆران حەسەن

نەتەوەیەکگرتووەکان 71 ساڵ پێش ئێستا ,گۆرانکارییەکی مێژووی لە ژیانی ملیۆنان لە ئاوەرە و کۆچبەران کەبەهۆی شەڕو ئاژاوە و کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە پێناو باشترکردنی ژیانیان و دەستبەرکردنی مافەکانیان بڕیار لەسەر پەیماننامەی جنێف لەبارەی پەنابەرانەوە دراوە
سەرەتا دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم ،سەرهەڵدانی ئاوارەو پەنابەرێکی زۆر لە ئەوروپا لە پێناو باشتر کردنی ژیانیان و دەستبەرکردنی مافەکانیان بریار لە سەر ڕێککەوتننامەی جنێف لە بارەی پەنابەراوە دراوە

پەیماننامەی جنێف لە بارەی پەنابەران لە کۆنفرانسێکی تایبەت لە 28.07.1951 لە شاری جنێف پەسەندکرا و لە 22.04.1954 کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
لە سەرەتادا 145 وڵات ئەندام لە پەیماننامەی جنێف بوون و لەپرتۆکۆڵی ساڵی 1967 ژمارەیان بوو بە 146وڵات لە کۆی 193وڵاتی ئەندام لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان

هەرچەندە لە کۆنگرەکەدا هاتووە کە “پابەندی یاساییان لەسر بڕیارەکان هەیەبەڵام هیچ رێکخراوێکی نێودەوڵەتی نییە کە پابەندی یاساکان و سزاکان بێت کە سەرپێچی ئەو پەیماننامەیە بکەن
هەرچەندە UNHCR مافی چاودێریکردنی هەیە، تەنها دەتوانێت داوا لە دەوڵەتەکان بکات کە پابەند بن، ئیدانە و هەڵوێستیان هەبێت لە بارەی پێشلکارییەکان وجێبەجێکردنی مافەکانی پەنابەران لە چوارچێوەی پەیماننامە نێودەوڵەتیکان لە پێناو پاراستن و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران ،دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە پاراستنی مافەکانیان ،لە پێناو کۆمەڵگەیەکی بێجیاوازی و سەلامەتی مرۆڤایەتی بەندەکانی ئەم پەیماننامەیە پەسەندکراوە

پەیماننامەی جنێفی ساڵی 1951و پرتۆکۆڵی جنێف لە ساڵی 1967دوو بەڵگەنامەی دوو یاسایی گرنگن بۆ پارساتنی ژیانی پەنابەران پێکهاتوون ،کۆمسیۆنی بڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان UNHCRوەک چاودێر پارێزگاری و پاراستنی لە یاساکان دەکات

پرەنسیپی بنچینەیی بریتییە لەڕێکخستنەوە یاسای پارستنی ژیانی پەنابەرانە ،کە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نابێت پەنابەرێک بگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتێک ،کە لەوێ ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی جدی ببێتەوە بۆ سەر ژیان یان ئازادیەکەی ئەمە ئێستا یاسایەکی نێودەوڵەتی ئاساییە بۆ ژیانی پەنابەران
UNHCR وەک پاسەوانی پەیماننامەی ساڵی 1951 و پرۆتۆکۆلی ساڵی 1967 کاردەکات. بەپێی یاسادانان، بڕیار وایە دەوڵەتەکان هاوکاریمان بکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە مافی پەنابەران ڕێز لێبگیرێت و بپارێزرێت

ئاماری ژمارەی کۆچبەران لەجیهاندا ژمارەیەکی پێوانەی تۆمارکردووە

بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربەنەتەوەیەگرتووەکان ڕێژەی کۆچبەران لە جیهان بەهۆی شەڕ و توندوێژی کارەساتە سروشتییەکان ژمارەیەکی پێوانەی تۆمارکردووە ،بۆ یەکەمین جار لە دوای جەنگی جیهانی دووەم ژمارەی کۆچبەران 100 ملیۆن کەسی تێپەراندووە
لەگەڵ ئەو ڕێو شوێنانەی کە وڵاتانی پیشەسازی و دەڵەمەند دەیگرنەبەر بۆ ڕێگرتن لە کۆچبەران بە تایبەت کۆچبەرانی نایاسایی ،بەڵام وڵاتانی کەم دەرامەت دەرگایی کراوەیە بۆ کۆچبەران ژمارەیەکی زۆر زیاتر کۆچبەران و ئاوارەیان لە خۆگرتووە

زۆرترین ڕێژەی ئاوارە لە وڵاتی کەم داهاتن

بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی پەنابەران UNHCR ئەوە نیشان دەدەن کە پاکستان بۆ نموونە 1.5 ملیۆن پەنابەر ،تورکیا 3.8 ملیۆن و کۆلۆمبیا 1.8 ملیۆن پەنابەری وەرگرتووە ئوگەندا کە وڵاتێکی هەژاری ئەفریقیایە دەرگاکانی بەڕووی نزیکەی 1.5ملیۆن کەس کردۆتەوە، کەبەهۆی یشەڕی چەکداری یان وشکەساڵییەوە هەڵاتووە

لەئەوروپا ئەڵمانیا تاکە وڵاتێکە کە ژمارەیەکی زۆری پەنابەری وەرگرتووە کە زۆرینەیان سورین و نزیکن لەو ژمارەیەی کە وڵاتانی هەژار وەریگرتووە بە 1.3 ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت ئەمە تەنها بەهۆی ئەو سیاسەتە مرۆییەی کە ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری پێشوو پەیڕەوی کرد ،دەرگایی بەڕووی کۆچبەراندا کردەوە

ساڵی 2020 ڕێژەیەکی کەم لە پەنابەران تۆمارکراوە

بەپێ ئاماری کۆمسیۆنی پەنابەران ژمارەی ئاوارەو پەنابەراکان لەساڵی 2020 ڕێژەیەکی زۆر کەم تۆمارکرابوو ،کەلە 20ساڵی ڕابردوو ئەو ڕێژەکەمییەی نەبینیبوو ،ئەویش بەهۆی پەیدانی پەتای کۆرۆنا کۆڤید 19و ڕێککارەکانی خۆپارێزی وداخستنی گشتیەوە بووە

بەڵام تاکۆتایی ساڵی 2021ژمارەت ئاوارەو پەنابەران بۆ زیاتر لە 90ملیۆن بەرزبۆتەوە ،کە زۆربەی مللانێ و توندوتیژییەکان لە ئەسیوپیا و بورکینا فاسۆ و میانمار و نایجیریا و ئەفغانستان و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ بوون ،لەسەرەتایی ساڵی 2022 بەهۆی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ ئۆکرانیا بە میۆنان تر ئاوارەبوون
ئەوروپییەکان لە کۆتایی جەنگی جیهانی دووەمەوە تا ئێستا بەم جۆرە ئاوارەی و پەنابەری نەبینیوە ،کە نزیکەی 6.5 ملیۆن ئۆکرانی ئەو وڵاتەیان جێهێشت کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە کاتێکدا پیاوان بۆ شەڕلە ئۆکرانیا مابوونەوە،هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی دەکات کە ژمارەی ئاوارەو پەنابەرانی ئۆکرانیا تا کۆتایی ساڵ8.3 ملیۆن کەس بەرزبێتەوە

___

وێڕای گومانەکانی سەریان، سێ ئافرەتی داعش ئازاد دەکرێن

KDC

بەپەلە: هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر فرۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی

KDC

چیرۆك نووس جەلال قادر و گفتوگۆیەکی حەسرەت

KDC
KDC

FREE
VIEW